پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

:: PM:03:14:12/08/2022 ‌
سەرۆك مەسعوود بارزانی، بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتمانی و كوردپەروەر پەیامێك بڵاو دەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 12ـی ئاب، لە پەیامێكی سەرۆك بارزانی هاتووە، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانی و كوردپەروەر كاك (حەمە سەعید خەفاف)ـم بیست. 

سەرۆك بارزانی دەڵێت، خوالێخۆشبوو حەمە سەعید خەفاف دۆستی جەنابی بارزانیی نەمر و هاوكارێكی گەوەری پارتی و شۆڕشی ئەیلوول بوو و لەو ڕێگەیەدا تووشی زەحمەتی و ئاوارەیی و دوورەوڵاتی بووە. حەمە سەعید خەفاف كەسایەتییەكی دڵسۆز و خاوەن هەڵوێست و، هەمیشە خزمەتگوزاری دۆزی گەلەكەی بوو.
لە كۆتایی پەیامەكەی هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی و كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو حەمە سەعید خەفاف بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.



وشە - رامیار جەواد