ده‌سته‌ی خانه‌نشیان ئه‌ركی دابه‌شكردنی ئه‌و مووچه‌یه‌ی داوه‌ته بانكی رافیده‌ین
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی ئاب، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی عێراق رای گه‌یاندووه، توانیویه‌تی زیاتر له 231 ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی كه له ئه‌ستۆی كۆمپانیای كارتی ئه‌لیكترۆنی "كی كارت" بووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی بانكی رافیده‌ین مووچه‌ی خانه‌نشینانی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی جیهانی بۆ كارتی ئه‌لیكترۆنی خه‌رج كردووه، ده‌ركه‌وتووه كه بانكه‌كه چه‌ند جارێك مووچه‌ی خانه‌نشینانی خستووه‌ته سه‌ر سیستمی كۆمپانیایه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه پاره زیاده‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه.
وه‌ك له
راگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، له ساڵی 2017ـه‌وه بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی خانه‌نشنیان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ده‌سته‌ی خانه‌نشیان ئه‌ركی دابه‌شكردنی ئه‌و مووچه‌یه‌ی داوه‌ته بانكی رافیده‌ین كه ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیا تایبه‌ته‌كه‌ی بواری كارتی ئه‌لیكترۆنی پێیانی گه‌یاندووه.
" بانكی ناوه‌ندی پاره‌ی ئه‌و كۆمانیایهی بلۆك كردووه و هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه و جێگره‌كه‌ی تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره كه یه‌كه‌میان شوێنی دیار نییه و دووه‌میشیان هه‌ڵاتووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق" له راگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی وا نووسراوه.
حاڵه‌تی گه‌نده‌ڵی هاوشێوه له عێراقدا زۆرن، به‌ڵام كه‌مترینیان له ماوه‌ی رابردوو لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه و ئاشكرا كراون.