پارێزگاری پێشتری پارێزگای زیقار، ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی نوێی رای گه‌یاند به‌ناوی "پێكه‌وه بنیاتی ده‌نێین"، ئێسته ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه خه‌ریكی كاروباری دركردنی مۆڵه‌ته.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 25ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د خه‌فاجی كه پێشتر پارێزگاری زیقاری باشووری عێراق بوو، ئه‌مڕۆ دامه‌زراندنی ئه‌و بزووتنه‌وه سیاسییه‌ی راگه‌یاند و گوتوویه‌تی، ئێسته له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن، خه‌ریكی كاروباره‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ن تا له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا به‌شداری بكه‌ن.
بزووتنه‌وه‌یه‌كی نیشتمانییه و خه‌بات بۆ دروستكرددنه‌وه‌ی مرۆڤی نیشتمانپه‌روه‌ری عێراقی ده‌كات
له‌باره‌ی بزووتنه‌وه‌كه خه‌فاجی زیاتر گوتوویه‌تی، "پێكه‌وه بنیاتی ده‌نێین" بزووتنه‌وه‌یه‌كی نیشتمانییه و خه‌بات بۆ دروستكرددنه‌وه‌ی مرۆڤی نیشتمانپه‌روه‌ری عێراقی ده‌كات، پڕۆژه‌كانی نیشتمانییه و پێوه‌ست به هیچ لایه‌نێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه نییه، به‌ڵكو سه‌ربه‌خۆیه.
له‌باره‌ی دۆخی دارایی بزووتنه‌وه‌كه خه‌فاجی گوتوویه‌تی، بۆ دارایی پشت به ئه‌ندامه‌كانمان ده‌به‌ستین و ئه‌و سیاسه‌تكاره سه‌ربه‌خۆییانه‌ی كه له عێراق و ده‌ره‌وه‌یدا هه‌ن.