كرێنشینانی كریستیان له عه‌نكاوه، سوودمه‌ند ده‌بن له 700 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون كه له‌و 20 هه‌زار یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌ی دروست ده‌كرێت. قایمقامی شارۆكه‌ی عه‌نكاوه رای ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندی دانیشتووانی عه‌نكاوه پارێزراوه.
ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌م 27ی ئهیلوول، رامی نووری قایمقامی شارۆكه‌ی عه‌نكاوه، بۆ "وشه" گوتی، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له چوارچێوه‌ی ئه‌و 20 هه‌زار یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌ی بۆ كرێنشینان دروست ده‌كرێت، تایبه‌تمه‌ندی دانیشتووانی عه‌نكاوه پارێزراوه.
ئه‌وانه‌ی كه خۆیان له كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینان تۆمار كردووه، سه‌رووی 60 هه‌زار كرێنشینن
قایمقامی عه‌نكاوه ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه كه یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌كه ژماره‌یان 700 یه‌كه‌یه و له سنووری عه‌نكاوه دوو شوێن دیاری كراوه.
پــڕۆژهكـه سێ جــۆری یـهكـهی نـیـشـتـهجێبــوون لـه خـۆ ده‌گـرێ، 80 مه‌تری بـه پـێـشـهكیی چوار هـه‌زار دۆلار، 100 مه‌تری بـه پـێـشــهكـیی پێنج هـه‌زار دۆلار و 120 مه‌تریش بـه پـێـشهكیی شه‌ش هــه‌زار دۆلار دهبـێــت، دواتـر بـه قــسـتـی 15 سـاڵ قسته‌كه ده‌درێته‌وه.
رۆژی 10 ئایاری 2022، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دروستكردنی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی بۆ كرێنشینان دا، پڕۆژه‌كه له سه‌رجه‌م پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌پێی رێژه‌ی دانیشتووان دروست ده‌كرێ.
كرێنشینان له‌ڕێی فۆرمی ئه‌لیكترۆنی خۆیان تۆمار كرد و به‌پێی دواین ئاماری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، 119 هه‌زار و 919 كه‌س ئه‌و فۆرمه‌یان پڕ كردووه‌ته‌وه، تێیدا 105 هه‌زار و 578یان خێزاندارن. هه‌روه‌ها 14 هه‌زار و 341 كه‌س سه‌ڵتن.
هاوكات ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌رێی كه‌رتی تایبه‌ت ته‌واو ده‌كرێت و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و حكوومه‌ت چاودێریی كاره‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته پڕۆژه‌كه ده‌ستی پێ نه‌كردووه.
ژماره‌ی كرێنشینان ئه‌وانه‌ی كه خۆیان له كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینان تۆمار كردووه، سه‌رووی 60 هه‌زار كرێنشینن، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی تر هه‌ن كه خۆیان له‌و كۆمه‌ڵه‌یه تۆمار نه‌كردووه.