له بۆنه‌یه‌كی TEDx كه تایبه‌ت بوو به چالاكییه‌كی ژینگه‌یی له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك، ئارین مه‌سروور بارزانی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی چاندنی نه‌مام و ژینگه‌پارێزی پێشكه‌ش كرد.
ئارین مه‌سروور بارزانی له توێژینه‌وه‌كه‌یدا دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه چاندنی نه‌مام كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هه‌یه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه نه‌هێشتنی دارستان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌رمبوونی دنیا هه‌یه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا باسی له‌وه‌یش كردووه كه پاراستنی ژینگه و سه‌وزایی ڕێگایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌رده‌وام بێت له سه‌رفرازی و ژیانێكی ته‌ندروست.
ئارین مه‌سروور بارزانی كه خۆبه‌خشانه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه خێرخوازییه ناوخۆییه‌كان كار ده‌كات و یارمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی بودجه ده‌دات بۆ قوتابخانه‌كان و خانه‌ی هه‌تیوه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كانی منداڵان، ئێسته سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر پاراستنی ژینگه.