كۆلیسترۆڵ بریتییه له جۆرێک چه‌وری كه ئەرکێکی گرنگی لە لەشدا پێ سپێردراوە و یارمه‌تیده‌ره له دروستكردنی چینێك له ده‌ره‌وه‌ی خانه‌كان و دروستكردنی ترشی زراو بۆ هه‌رسكردنی خۆراك، یارمه‌تیده‌ری دروستكردنی ڤیتامین D و هۆرمۆنه‌كانی وه‌ك ئیسترۆجین و تێستیسترۆنه .
ئاستی کەمیی یان زۆریی كۆلیسترۆڵ به گشتی هێمایە بۆ ته‌ندروستی دڵ. له توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرا بووە، كۆلیسترۆڵی باش هۆكارێكه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان .
كۆلیسترۆڵ دوو جۆره :
1-كۆلیسترۆڵی پرۆتین و چه‌وریی چڕ، كه پێی ده‌گوترێـت كۆلیسترۆڵی باش و به سوود (HDL).
2-كۆلیسترۆلی پرۆتین و چه‌وریی كه‌م چڕ، ئه‌مه‌ش پێی ده‌گوترێت كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش یان خراپ (LDL).
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێت، ده‌ركه‌وتووه كه كۆلیسترۆڵی پرۆتین و چه‌وریی چڕی به‌رز (HDL) كه به "كۆڵیسترۆڵی به‌سوود یان باش ده‌ناسرێت" ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده پێشبینیكه‌ری مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان پێشان نه‌دات له‌ناو كه‌سانی ته‌مه‌ن گه‌وره‌ی ڕه‌گه‌ز جیاواز، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه زانایان پێشتر بیریان لێ ده‌كرده‌وه .
كۆلیسترۆڵی پرۆتین و چه‌وریی چڕی به‌رز (HDL) به ئاستێكی به‌رز باشتره بۆ ته‌ندروستی
ئاستی كۆلیسترۆڵ به‌گشتی پێشانده‌رێكی گرنگه بۆ ته‌ندروستیی دڵ، به‌گوێره‌ی كلینیكی مایۆ كۆلیسترۆڵی پرۆتین و چه‌وریی چڕی به‌رز (HDL) به ئاستێكی به‌رز باشتره بۆ ته‌ندروستی .
كۆلیسترۆڵی پرۆتین و چه‌وریی چڕی به‌رز (HDL)، مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار كه‌م ده‌كاته‌وه كه وه‌ك كۆلیسترۆڵی باش ده‌ناسرێت، چونكه له HDL ئاستی پرۆتینه‌كان زیاتره .
كۆلیسترۆڵی HDL كه به كۆلیسترۆڵی "به‌سوود" ناسراوه، باشتر یارمه‌تی پاڵنانی سووڕی خوێن ده‌دات له جۆره‌كانی تری كۆلیسترۆڵ، هه‌روه‌ها ئاستی به‌رزی كۆلیسترۆڵ مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌مووكات ئه‌مه راست بێت، له هه‌مان كاتدا ئاستی نزم له‌م كۆلیسترۆڵه مه‌ترسییه‌كان زیاتر ده‌كات .
له توێژینه‌وه نوێیه‌كه كه پێشتر له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌كانی نیشتمانی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه پاڵپشتی كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی HDL له كه‌سانی سپیپێستدا، پێوه‌ندی به زیادبوونی مه‌ترسیی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه هه‌یه، به‌ڵام نه‌ك له كه‌سانی پێگه‌یشتووی ڕه‌شپێست، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌ی HDL هیچ پێوه‌ندییه‌كی به كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و و خوێنبه‌ره‌كانه‌وه نییه بۆ هیچ كام له ڕه‌گه‌زه‌كان .
هه‌روه‌ها ناتالی پامیر نووسه‌ری سه‌ره‌كیی توێژینه‌وه‌كه و یاریده‌ده‌ری مامۆستا له په‌یمانگه‌ی نایت بۆ دڵ و خوێنبه‌ره‌كان له زانكۆی ئۆریگۆن بۆ ته‌ندروستی و زانست گوتی، "ئامانجی توێژینه‌وه‌كه، تێگه‌یشتن بوو له‌م پێوه‌ندییه دامه‌زراوه‌یه‌ی كه وا ده‌كات HDL بكاته سوودبه‌خش، ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی مرۆڤ بگرێته‌وه".
ئاستی نزم له کۆلیسترۆڵی (HDL) مه‌ترسییه‌كان زیاتر ده‌كات
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "بیرۆكه‌یه‌ك هه‌بووه كه نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی "باش" زیانبه‌خشه، به‌بێ گوێدانه جیاوازی ڕه‌گه‌ز"، بۆیه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م گریمانه‌یه ئه‌نجام دراوه.
توێژینه‌وه‌كانی پێشوو تێڕوانینه‌كانیان له قاڵب داوه له‌باره‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی "باش" و ته‌ندروستیی دڵ، توێژینه‌وه‌كه له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ئه‌نجام دراوه، زۆربه‌ی به‌شداران تێیدا گه‌وره‌ساڵانی سپی‌پێست بوون.
له‌باره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی ئێسته، توێژه‌ران توانیویانه سه‌یری ئه‌وه بكه‌ن كه چۆن ئاستی كۆلیسترۆڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێگه‌یشتووانی ڕه‌شپێست و سپی‌پێست هه‌یه، له‌گه‌ڵ كه‌سانی ته‌مه‌ن گه‌وره كه نه‌خۆشیی دڵیان نییه.
توێژه‌ران زانیاری‌یان كۆ كردووه‌ته‌وه، له 23 هه‌زار و 901 كه‌سی پێگه‌یشتوو له ئه‌مه‌ریكا كه له توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشتردا به‌شدارییان كردووه به‌ر له 11 ساڵ، به‌شدارانی ڕه‌شپێست و سپی‌پێست تایبه‌تمه‌ندی هاوشێوه‌یان هه‌بووه، وه‌ك ته‌مه‌ن و ئاستی كۆلیسترۆڵ و هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مه‌ترسی بۆ تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، نه‌خۆشیی شه‌كره، به‌رزیی په‌ستانی خوێن یان جگه‌ره‌كێشان.
له ئه‌نجامدا توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه كه ئاستی كۆلیسترۆڵی HDL دابه‌زێت، ئه‌وا پێوه‌ندی به زیادبوونی مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كانه‌وه هه‌یه بۆ گه‌وره‌ساڵانی سپی‌پێست.
هه‌روه‌ها ئاستی به‌رزی كۆلیسترۆڵی HDL هه‌میشه پێوه‌ندی به دابه‌زینی ئاستی مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كانه‌وه نییه، واته مه‌رج نییه هه‌موو جارێك ئاستی گونجاوی كۆلیسترۆڵی "باش" بۆ دڵ و خوێنبه‌ره‌كان باش بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رزیی ئاستی ئه‌م كۆلیسترۆڵه بۆ ته‌ندروستی دڵ به‌سووده .