عەلی عاشق گەڕایەوە

:: PM:12:06:11/01/2023 ‌
لە نوێترین بەرهەمی هونەرمەند كاروان حەمید حەلاق، ڤیدیۆ كلیپێك دەبێت بۆ كەسایەتیی دیاری رێی عەشق "عەلی عاشق" كە ژیان و وەفای خۆشەویستی لە شوێن نیشتەجێبوونی ئەو، تۆمار دەكات و هەمان ڕۆڵی كەسایەتیش دەبینرێت.

هونەرمەند كاروان حەمید حەلاق سەرقاڵی ئامادەكردنی بەرهەمێكی نوێی هونەرییە كە تایبەتە بە كەسایەتیی "عەلی عاشق"، بڕیاریشە لە 14ـی شوباتی ئەمساڵ بڵاو بكرێتەوە.

عەلی عاشق لە 12ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2020 لە تەمەنی 83 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

عەلی عەبدوڵا شێخ ناسراو بە "عەلی عاشق" ساڵی 1937 لە گوندی سرێشمەی سەربە شارەدێی خەلیفان لە سنووری شارۆكەی سۆران لە دایك بووە، بێ كەسوكار بووە و لە خانوویەكدا كە لەلایەن سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە چەند ساڵێك بەر لە ئێستە بە تەواوی كەلوپەلی ناو ماڵەوە بۆی دروست كرابوو، بەتەنیا ژیانی بەسەر دەبرد لە بەرانبەر هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ.

شوێنی ژیانی عەلی بووبوو بە هێمایەكی خۆشەویستی و عەشقی تاهەتایی، گەنجان و عاشقان سەردانیان دەكرد.



وشە - رامیار جەواد