ئەمەریكا دەیەوێ سیستمێكی جیهانی بۆ كارەبای عێراق دابمەزرێنێت

:: PM:06:01:31/01/2023 ‌
باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق دووپاتی كردووەتەوە، وڵاتەكەی ئامادەیی هەیە كار لەگەڵ وەزیری كارەبای عێراقدا بكات، بۆ دامەزراندنی سیستمێكی جیهانی بۆ كارەبا لە عێراقدا.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ سێشەم 31ی كانوونی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، ئێلینا رۆمانسكی باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق، ئەمڕۆ لەڕێی لاپەڕەی خۆی لە تویتەر بڵاوی كردووەتەوە، وڵاتەكەی ئامادەیی هەیە كار لەگەڵ وەزارەتی كارەبای عێراقدا بكات، بۆ دامەزراندنی سیستمێكی جیهانی بۆ كارەبا لە عێراقدا.

رۆمانسكی زیاتر نووسیویەتی، عێراقییەكان شایانی ئابوورییەكی هەمەجۆر و نوێن، هاوكات شایانی ئەوەن لە دامەزراندندا مووچەی زۆرباشیان هەبێت.

ئەوەشی نووسیوە، بۆ ئەوەی ئەو شتانە بێنە دی، زۆر پێویستە سیستمێكی كارەبای جیهانی لە عێراقدا دابمەزرێت.

دووپاتی كردووەتەوە، ئەمەریكا ئامادەیی هەیە لەگەڵ وەزیری كارەبا زیاد عەلی فازڵ و حكوومەتی عێراقدا كار بكات،  تا ئەو سیستمە بێتە دامەزراندن.
 



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د