ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان/ یه‌كێتی/ رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر باسی بردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ، پێویسته به‌ڵگه‌وه به‌سه‌لمێنرێ و رای گشتیی لێ ئاگه‌دار بكرێته‌وه، هه‌روه‌ك باس له‌وه ده‌كات كه سیپیكردنه‌وه‌ی پاره به‌كڕینی موڵك له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ میدیای فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنه‌ر هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له ڕێی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه، بڕی 25 ملیار دۆلار به قاچاخ بردراوه‌ته ده‌ره‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی توركیا به‌و كاره تۆمه‌تبار ده‌كات و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی یاسایی خستووه‌ته‌ر سه‌ر خۆی، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه، باڵانبۆ كۆكۆیی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان/ یه‌كێتی/ بۆ، "وشه" گوتی، هه‌ر كه‌سێك قسه له‌سه‌ر ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره بكات، پێویسته به‌ڵگه‌ی هه‌بێت، بۆیه " من ناتوانم بڵێم ئه‌وه راسته كه ئه‌و پاره‌یه نێردراوه‌ته ده‌ره‌وه".
ڕوونیشی كرده‌وه كه به‌بێ به‌ڵگه به‌رپرسیارییه‌تی گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌ركه‌سێك كه قسه‌یه‌كی له‌وجۆره بكات، بۆیه پێویسته هه‌ر كه‌س به‌ڵگه‌ی لایه بۆ رای گشتیی بسه‌لمێنێ.
له‌باره‌ی دروستكردنی هێز له مه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ ئێسته پێویستییه‌كی گرنگه و رێگری له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره ده‌كرد له مه‌رزه‌كاندا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی گوتی، نازانم ئه‌و پرسه بۆ به‌كۆتا هات، به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ی ئێسته‌یش له مه‌رزه‌كانن ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌ردانی تێدا نه‌كرێ جێی متمانه‌ن.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه سپی كردنه‌وه‌ی پاره به‌مشێوه‌یه نییه كه له مه‌رزه‌وه بنێردرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵكو له ڕێی كڕینی موڵك و حه‌واڵه‌وه كراوه.
لێدوانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی له كاتێكدایه، كه قوباد تاڵه‌بانی ئێسته ده‌یه‌وێ بابه‌تی 20 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی كه هه‌وڵی بردنه ده‌ره‌وه‌ی ده‌درا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جووتبرا له‌سه‌ری پێكنه‌هاتن، هاوكات به‌و جۆره هه‌واڵانه ده‌یانه‌وێ سیاسه‌تی خۆسه‌پاندنیان له‌ناو یه‌كێتی بشارنه‌وه.