خه‌ڵكی به‌لووچستان هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م هه‌ینییه‌كانی شه‌ش مانگی رابردوو، خۆپێشاندانیان كرد و مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید رێبه‌ری ئاینی سوننه‌كانی به‌لووچ رای گه‌یاند، به یه‌ك نه‌ته‌وه و یه‌ك ئاین حوكمی ئێران ناكرێت.
مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید له وتاره‌كه‌یدا باسی له شكستی گوتاری ئاینی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات كرد و گوتی، ئێران وه‌ك په‌لكه‌زێڕینه وایه، به‌ڵام تێڕوانینی ئاینی نه‌یتوانیوه له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌دا یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری دابمه‌زرێنێت .
ئه‌و پێی وایه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك له ئێران ده‌بێ نیشتمانیی بێت و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئاینه‌كان له‌به‌رچاو بگرێت. ئاین ده‌بێت سنووره‌كانی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی تێپه‌ڕێنێت. سه‌رنجه‌كان نابێت له‌سه‌ر ئاین، نه‌ته‌وه و زمانی مرۆڤه‌كان بێت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌سه‌ر توانا و لێهاتوویی خه‌ڵك بێت.
وڵات له رووی سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه كه‌وتووه‌ته دۆخێكی چه‌قبه‌ستوو
وه‌ك خستوویه روو، وڵات له رووی سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه كه‌وتووه‌ته دۆخێكی چه‌قبه‌ستوو و ته‌واوی وڵات له دۆخێكی سه‌ربازی و ته‌ناهیدا ده‌ژیت.
ئه‌و پێداگره له‌وه‌ی نابێت وڵات به‌شێوه‌ی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌تی به‌ڕێوه بچێت. له ئێران هه‌موو پۆسته‌كان و بهرپرسیارێتییهكان له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ربازی به‌ڕێوه ده‌برێن، متمانه له نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌تدا نه‌ماوه.
پێویسته بگوترێ زیاتر له شه‌ش مانگه له ئێران خۆپێشاندانه كه به شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ناسراوه . خه‌ڵكی ئێران به یه‌كه‌وه داوایان كردووه كۆتایی به رژێمی ئیسلامی بهێنرێت.