ئەمەریكا هێرشی كرد

:: AM:09:25:24/03/2023 ‌
فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا بڵاوی كردووەتەوە لەبەرانبەر كوژرانی بەڵێندەرێكی ئەمەریكا لە سووریا هێرش كراوەتە سەر چەند گرووپێك كە سەر بە دامەزراوەكانی ئێرانن.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاندووە، لە نیوەی شەودا هێرشی هێزەكانیان دامەزراوەكانی سەر بە گروپەكانی پەیوەست بە سوپای پاسدارانی ئێرانی كردە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشكراوە، ئەوان لە سووریا دەمێننەوە بۆ دڵنیابوون لە شكستی داعش، ئەمەش ئاسایش و سەقامگیری بۆ تەواوی ناوچەكە دەگەڕێنێتەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریكاش پشتڕاستی كردووەتەوە كە سوپای ئەمەریكا چەند هێرشێكی ئاسمانی ئەنجامداوە، لە سووریا گرووپەكانی هاوپەیمانی ئێرانی كردۆتە ئامانج، كە ئەمەریكا تۆمەتباریان دەكات بە ئەنجامدانی هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كە بووە هۆی كوژرانی بەڵێندەرێك و پێنج سەربازی ئەمەریكی بریندار ببوو.

لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمەریكا ئاماژەی بەوە كرد كە هێرشەكان گرووپە هاوپەیمانەكانی سوپای پاسدارانی ئێران كراوەتە ئامانج و هێرشەكان لە كاردانەوە بە هێرشەكەی دوێنێ‌ ئەنجامدراون، هەروەها زنجیرەیەك هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر… هێزەكانی هاوپەیمانان لە سووریا كە لەلایەن گروپەكانی هاوپەیمانی سوپای پاسداران ئەنجام دەدرێن. 



وشە - رامیار جەواد