پێدانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لە هەولێر و چەند پارێزگایەكی تر دەست پێ دەكات

:: AM:11:49:25/03/2023 ‌
لە شەشی ئەم مانگەوە پڕۆژەی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنییەوە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە راگەیەنراوە، ئێستەیش كار لە چوار بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت دەكرێت بۆ ئەوەی ببن بەئەلیكترۆنی، ئەوانیش نەینەوا، نەجەف، بەسرە و هەولێر. لە ماوەیەكی نزیكدا دەست دەكرێ بەپێدانی بە هاووڵاتییان.

ئەمڕۆ شەموو 25ی ئادار، عەمید عەدنان ماجید بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرت لە عێراق رای گەیاند، "پڕۆژەی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لەو مانگەدا راگەیەنراوە".

ئاماژەی بەوە كردووە، پڕۆژەكە بەپێی تەكنەلۆجیای سەردەم و تەكنیكی نوێ، بە ئاسانی خزمەتگوزاییەكان پێشكەش بە هاووڵاتییان دەكات.

روونی كردووەتەوە كە بەپێی پلان و كاتی دیاریكراو، ئەو خزمەتگوزارییە هەموو پارێزگاكان دەگرێتەوە، ئێستەش كاركردن لە بەڕێوبەرایەتییەكان لە هەر چوار پارێزگا نەینەوا، نەجەف، بەسرە و هەولێر، دەستی پێ كردووە و بۆ گۆڕینیان بە پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو جۆرە پاسپۆرتە ئەلیكترۆنییە توانای بەرزی پاراستنی داتاكانی ناوی هەیە و ئەستەمە ساختە بكرێ.

رۆژی شەشی ئادار، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەیزرانی عێراق، یەكەم كەس بوو بوو بە خاوەنی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی و لە كاتی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكەی ئاماژەی بەوە كرد، ئەو پڕۆژەیە لە 85% رێكارە كارگێڕی و كاغەزییەكانی نەهێشتووە، لەكاتی مامەڵەی و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە یەك رۆژدا دەبێت.


وشە - زریان تەها