فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و زانیارییانه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه گوایه له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق برینداره.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی ئایار، فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، به‌شێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و سۆشیال میدیا، هه‌واڵێكی ناڕاستیان بڵاو كرده‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن سه‌رۆك كۆمار له كاتی دابه‌زینی له فڕۆكه، ئازاری پێگه‌یشتووه و بریندار بووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاستییه‌وه.
فه‌رمانگه‌كه دووپات له‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌ندروستیی سه‌رۆك كۆمار، له بارێكی ته‌واو ئاساییه و وه‌ك هه‌میشه له سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه به‌درێژایی ڕۆژانی ڕابردوو تا ئه‌مڕۆ، سه‌رۆك كۆمار چه‌ندان چالاكیی ئه‌نجام داوه كه له‌ڕێی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه بڵاو كرانه‌وه و په‌خش كراون، ئه‌مه‌یش ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێك سۆشیال میدیاوه بڵاو كرایه‌وه، ڕاست نییه.
جێی ئاماژه‌یه دوێنی هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه سه‌رۆك كۆماری عێراق له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌غدا، له فڕۆكه‌یه‌كدا كه‌وتووه و ده‌ست و ده‌موچاوی شكاوه.