ماتۆڕسوارێكی بەلجیكی بە 24 سەعات سەردانی 15 وڵات دەكات

:: AM:11:51:26/05/2023 ‌
تیێری ساراسین / 56 ساڵ/ شەوی هەینی كۆنیاكۆی پۆڵەندی جێهێشت، لە چەند سەعاتەكانی دواتردا بە ماتۆڕكەی دا بەناو وڵاتانی چیك، سلۆڤاكیا، هەنگاریا، كرواتیا، سلۆڤینیا، ئیتاڵیا، نەمسا، ئەڵمانیا، لیكتنشتاین، سویسرا، فەرەنسا، لۆكسمبۆرگ و بەلجیكادا تێپەڕی بۆ هۆڵەندا.

ئەو ماتۆرسوارە لە گەشتەكەی سووتەمەنی لە ماتۆرەكەی كردووە ئەوەیش دوای بڕینی هەر  300 كیلۆمەترێك  جگە لە كاتی دەستپێكردن، ساراسین  بارهەڵگرێك بەنزین لەگەڵیدا بوو، چونكە لە داخستنی بەنزینخانەكان دەترسا، ئەوەیش بەهۆی بەهێزی ماتۆڕسكیلەكەی لە دەبێت هەر 300 كیلۆمەتر ماتۆڕسكیلەكەم پڕ بكاتەوە.

بە گوتەی ئەو ماتۆرسوارە لە نەمسا پلانەكەی گۆڕان ئەوەیش بەهۆی ڕووداوێكی سەختەوە تونێلێك داخرا، لە كۆتاییدا ئەو بەلجیكییە بۆ ماوەی شەش سەعات لەوێ چاوەڕێی كرد و دەڵێت، ئەوە درێژترین سەعاتەكانی چاوەڕوانی بوو لە ژیانمدا، چونكە نەمدەزانی كەی تونێلەكە دەكرێتەوە.

دواجار ساراسین دوو سەعات زووتر ئەو ڕیكۆردەی شكاند كە ساڵی ڕابردوو تۆماری كرد كاتێك لە یەك ڕۆژدا ماتۆڕسكیلەكەی بە 13 وڵاتدا تێپەڕی.

عەبدولقەهار هەولێری / هۆلەندا



وشە - رامیار جەواد