له هه‌ولێر به به‌شداری سه‌رۆك بارزانی 12یه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا ده‌ستی پێ كرد و تیایدا سه‌رۆك بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ی حوزه‌یران، سه‌رۆك بارزانی له وتاره‌كه‌یدا سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی بۆ هه‌ولێر كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و رای گه‌یاند، هیوادارم كۆنگره‌كه‌تان سه‌ركه‌وتوو بێت و له‌ئاستی داواكاری جه‌ماوه‌ره‌كه‌تان بێت. هه‌روه‌ها رۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریای له شۆڕشه‌كانی ئه‌یلوول و گوڵان به‌رز نرخاند و پێزانینی بۆ هه‌وڵ و تێكۆشانی له‌شكری رۆژ له شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش هه‌بوو كه به ده‌یان شه‌هیدیان پێشكه‌ش به نیشتمان كرد.
سه‌رۆك بارزانی گوتی، سوپاسی ئێوه و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه ده‌كه‌م كه له رابردوودا و ئێسته‌دا رۆڵی گرنگیان بینیوه له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌له‌كه‌ماندا.
سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست بارودۆخێك دروست بێت كه بتوانن بگه‌رێنه‌وه زێدی باب و باپیران و به یه‌كگرتوویی رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیاته‌كان ببنه‌وه، هه‌روه‌ها داوایشی كرد دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانیان زیاتر پته‌و بكه‌ن و گوتی، له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی سووریا له ساڵی 2011ـه‌وه به به‌رده‌وامی پشتیوانتان بووین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كڕیز و ته‌با و یه‌كڕه‌نگ بن و هه‌ر بڕیارێك پێتان باش بوو بیده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، ئێمه پشتیوانتان بووین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان سێ كۆنگره (دوو له هه‌ولێر و یه‌ك له دهۆك) ببه‌ستن بۆ خه‌بات و پێكه‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆسپ دروستكرا، بێگومان رێگه‌ی تێكۆشانی گه‌ل دوورودرێژه و ئه‌وانه‌ی ده‌بنه كۆسپ له‌به‌رده‌م ده‌ستكه‌وته‌كان، باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
سه‌رۆك بارزانی له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا دووپاتی كرده‌وه، ئێمه هه‌رده‌م پشتیوانی ئێوه‌ین له‌پێناو خه‌باتێكی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كه خزمه‌ت به دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد بكات له سووریا.
12ـه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا به ئه‌ماده‌بوونی زیاتر له 220 ئه‌ندام له شاری هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا 29 ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵده‌بژێردرێن و دواتریش سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا هه‌ڵده‌بژێردرێت.