یه‌كێك له هێماكانی هاوسه‌رگیری گۆڕینه‌وه‌ی حه‌ڵقه‌یه كه هه‌ندێك جاریش به ئه‌نگوستیله ناو ده‌برێت. پێگه‌ی "فه‌رفیش"ی میسری هه‌واڵێكی له‌باره‌ی گرانترین حه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تایبه‌ت به ئه‌ستێره ناوداره‌كانی دنیان، ئه‌وانه‌ی لێره‌دا ناویان هاتووه، ته‌نیا نموونه‌یه‌كن، ئه‌گه‌ر نا زۆرن ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی دنیا كه نرخی زۆر به حه‌ڵقه‌كانیان ده‌ده‌ن.
جریس كێڵیی ئه‌كته‌ر و هاوسه‌ری شازاده مۆناكۆ، كێشی حه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی كه ئه‌ڵماسه و 10,48 قیراته، له ساڵی 1956دا بڕی چوار ملیۆن دۆلاری پێ درابوو، ئێسته نرخی ئه‌و حه‌ڵقه‌یه ده‌گاته 38 ملیۆن و 800 هه‌زار دۆلار.
حه‌ڵقه‌كه‌ی جاكی كێنێدی كه هاوسه‌ری جۆن كێنێدیی سه‌رۆكی پێشتری ئه‌مه‌ریكا بوو كه ئه‌ویش ئه‌ڵماس بوو، كێشی 40 قیرات بوو، نرخی ئه‌و حه‌ڵقه‌یه له ساڵی 1996دا دوو ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار بوو، ئێسته نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 20 ملیۆن دۆلار.
ماریا كاری كه یه‌ك له گۆرانبێژه زۆر ناوداره‌كانی دنیایه، له كاتی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ جێمس باكر كه سه‌رمایه‌دارێكی ئوسترالییه، كێشی حه‌ڵقه ئه‌ڵماسه‌كه‌ی 35 قیرات بوو، نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته 10 ملیۆن دۆلار.
ئه‌لیزابێس تایلۆریش كاتێك هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ریچارد بێرتۆن كرد، ئه‌و حه‌ڵقه‌یه‌ی پێشكه‌شی كرا، ئه‌ڵماس بوو كێشی 33 قیرات بوو، نرخی ئه‌و حه‌ڵقه‌یه هه‌شت ملیۆن و 800 هه‌زار دۆلار بوو و ناوی بووك و زاوایشی له‌سه‌ر هه‌ڵكۆڵرابوو. ئه‌لیزابێس تایلۆر له ساڵی 2011دا كۆچی دوایی كرد.
بیونسیه‌ی گۆرانیبێژی جیهانی، كاتێك له ساڵی 2008 گۆرانیبێژ "جه‌ی زی" داوای هاوسه‌رگیریی لێ كرد، حه‌ڵقه‌یه‌كی به ماده‌ی زموردی بۆ دروست كرد كه نرخه‌كه‌ی بۆ ئێسته ده‌گاته نۆ ملیۆن دۆلار. كێشی حه‌ڵقه‌كه 18 قیرات بوو و ئه‌وكات نرخه‌كه‌ی پێنج ملیۆن دۆلار بوو.
ئه‌ستێره‌ی ناوداری جیهانی جینێڤه‌ر لۆبیز كاتێك هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ مارك ئه‌نتۆنی كرد، حه‌ڵقه‌یه‌كی ئه‌ڵماسی ره‌نگ شینی پێشكه‌ش كرا كه كێشی 8,5 قیرات بوو، نرخه‌كه‌یشی گه‌یشته چوار ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار. كه‌چی دواتر لۆبیز له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌وه و هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری جیهانی بن ئه‌فلیك كرد.