سوپای ئیسرائیل له رێی ئاسمانییه‌وه، نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نده‌نووسیی له باكوری غه‌زه كرده ئامانج، سه‌عاتێك دوای ئه‌و هێرشه‌ش، تانكه‌كانی گه‌مارۆی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان دا.
"بی بی سی" راسته‌وخۆ وێنه‌ی ئه‌و تانكانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه گه‌یشتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه. ئاماژه‌شی داوه له ئاكامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل، لانی كه‌م 10 كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كه كوژراون.
دكتۆر مه‌روان سوڵتان به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه به "بی بی سی"ی گوتووه، سوپای ئیسرائیل ته‌نیا 20 مه‌تر له نه‌خۆشخانه‌كه دووره و له ده‌وروبه‌ریان ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترێت، به‌شی چاودێریی چڕ له نه‌خۆشخانه‌كه‌ش كراوه‌ته ئامانج.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بارانێكی زۆر له غه‌زه باریوه، سوپای ئیسرائیل زۆر به چڕی درێژه به هێرشه‌كانی ده‌دات
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بارانێكی زۆر له غه‌زه باریوه، سوپای ئیسرائیل زۆر به چڕی درێژه به هێرشه‌كانی ده‌دات و ئه‌و هێرشانه‌ش دوای ئه‌وه دێن، شه‌وی رابردوو به به‌ڵگه وێنه‌ی تونێلێكی بڵاو كرده‌وه كه له ژێر نه‌خۆشخانه‌ی شیفا بنیات نراوه، له‌وێوه مووشه‌كه‌كانی حه‌ماس ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون.
له حه‌وتی مانگی رابردووه‌وه جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌ستی پێ كردووه، به‌و هۆیه‌وه سه‌رووی 13 هه‌زار كه‌س كوژراون و به ده‌یان هه‌زار كه‌سی تر بریندار بوون.