له پارێزگای سیستان و به‌لووچستانی ئێران، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.7 پله به پێوانه‌ی ریخته‌ر رووی دا، زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان باس له زیانی مادی و برینداربوونی ده‌یان كه‌س ده‌كه‌ن.
بوومه‌له‌رزه‌كه به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌م رووی داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی خاته‌مولئه‌نبیای زاهیدان رای گه‌یاندووه، تا ئێسته 25 بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانیی جیۆفیزیای زانكۆی تاران، گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به 4.7 پله به پێوانه‌ی ریخته‌ر هه‌ژمار كردووه و گوتوویه‌تی، له قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر رووی داوه.
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بریندار بوون، له كاتی هه‌ڵاتن بۆ ده‌ره‌وه له‌سه‌ر قادرمه‌كان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، چونكه بوومه‌له‌رزه‌كه زۆر هه‌ست پێ كراوه و خه‌ڵك له ترسا له خه‌و راپه‌ڕیون و به‌ره‌و ده‌ره‌وه رایان كردووه.
هێشتا هیچ حاڵه‌تێكی مردن به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام جگه له برینداركردنی ئه‌و ژماره‌یه‌ی راگه‌یه‌نراوه، زیانی مادیشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و ده‌یان خانوو له زاهیدان درزیان بردووه.
خه‌ڵك له ترسا تا هه‌ڵاتنی خۆر له ده‌ره‌وه ماونه‌ته‌وه و نه‌یانوێراوه بێنه‌وه ژووره‌وه
خه‌ڵك له ترسا تا هه‌ڵاتنی خۆر له ده‌ره‌وه ماونه‌ته‌وه و نه‌یانوێراوه بێنه‌وه ژووره‌وه له ترسی ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ی تر روو بده‌ن.
ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه هه‌ڵكه‌وتووه، ساڵانه به ده‌یان بوومه‌له‌رزه روو ده‌ده‌ن كه هه‌ست پێ ده‌كرێن و به‌شێكیان وێرانكه‌رن.
به‌هێزترین بوومه‌له‌رزه كه له ئێران رووی دابێت، بۆ ساڵی 2017 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له شه‌وی 12 له‌سه‌ر 13ی تشرینی دووه‌م رووی دا، به‌هۆیه‌وه سه‌تان كه‌س مردن و به هه‌زاران كه‌س بریندار بوون و ده‌یان هه‌زار خانووش زیانیان به‌ركه‌وت.