هەندێك لە ماڵپەڕەكانی تایبەتمەند بە كاروباری تەكنەلۆجیا زانیاری‌یان سەبارەت بە تایبەتمەندی مۆبایلەكانی ئایفۆن 16 بڵاوكردەوە كە چاوەڕوان دەكرێت بكەوێتە بازاڕەوە.
وەك ئاماژەی بۆ كراوە كە مۆبایلەكانی ئایفۆن 16 Pro و Pro Max شاشەیان گەورەتر دەبێت بە بەراورد بە مۆبایلەكانی ئایفۆن 15 بەو پێیەی ئەم ئامێرانە شاشەی LTPO ی 6.27 و 6.86 ئینجیان لەسەر دەبێت، هەروەها شێوەی دەرگای كامێرای پێشەوە لەم شاشانەدا وەك یەك دەبێت بە بەراورد بە ئایفۆنەكانی ئەم دواییە.
باس لەوەیش كراوە كە
گۆڕینی شاشەی ئایفۆنەكان تەنیا لە ئایفۆن 16 كاریگەری لەسەر پڕۆ و پڕۆ ماكس دەبێت و شێوەی جیاواز دەبێت.
هەروەها هەندێك لە ماڵپەڕەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە مۆبایلەكانی ئایفۆن 16 پڕۆ و پڕۆ ماكس كامێراكەیان توانای زوومكردنی بینایی "X5”یان دەبێت، واتە ئەم توانایانە تەنیا بە ئامێرەكانی پڕۆ ماكس سنووردار نابن وەك لە مۆبایلەكانی ئایفۆن 15دا.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له‌لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا، له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010دا ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه، له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت و ساڵانه به‌رهه‌م ده‌خاته بازاڕه‌وه.