گۆڕانكاری لە مووچە كرا

:: AM:09:08:29/11/2023 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق لەبارەی گۆڕانكاری لە خشتەی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكەیان كەمە، روونكردنەوە دەدات و رای دەگەیەنێ، گۆڕانكارییەكان بۆ خشتەی ئەو مووچەخۆرانە كراوە كە لە پلەی هەشتەم و نۆیەم و دەیەمن.

ئەمڕۆ چوارشەم 29ـی تشرینی دووەم، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە، وەك وەزارەت هەنگاوی ئەرێنی بۆ بەرزكردنەوەی بەستنی دەرماڵەكان و زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران نراوە.

ئەو وەزارەتە رای دەگەیەنێت، مافە داراییەكانی سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگە، بەتایبەتی توێژی فەرمانبەران پارێزراوە، هەروەها دۆسیەی هاوسەنگكردن و گۆڕانكاری لە مووچەی فەرمانبەرانیش بەتایبەت لە ئەستۆی بەرپرسیارێتیی وەزارەتی دارایی نییە، بەڵكو پێویستە وەزارەتەكانی تر هاوئاهەنگ بن.

لەبارەی زیاد نەبوونی مووچەی زۆر لە فەرمانبەران یان هاوسەنگ نەبوونیان لەگەڵ مافەكانی خۆیان، ئەو وەزارەتە دەڵێت، پێشنیاری كردووە بۆ لیژنەی فەرمیی سەرجەم وەزارەتەكان، بە نووسراوی ژمارە 24 كە ئاگاداری بۆ وەزارەت و دەزگاكان و سەرجەم پارێزگاكان دەربكەن، بۆ وەرگرتنی داتای پێویست لەبارەی مووچەخۆران.

باسی لەوەش كردووە، بڕیاری زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ پۆلەكانی (هەشتەم، نۆیەم، دەیەم) وەك قۆناغی یەكەمە بۆ پاراستنی گرووپە كەم داهاتەكان، ئێستە رێكارەكان تەواو كراون و ئاراستەی لیژنەی فەرمانی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی هاوسەنگكردنی مووچە كراوە، لە داهاتووشدا بۆ فەرمانبەرانی پلەكانی تریش دەكرێ‌.




وشە - رامیار جەواد