سێ‌ بەرپرسی باڵا كوژران

:: PM:12:03:06/12/2023 ‌
سێ‌ بەرپرسی باڵای یەپەگە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی لێكنراو بە ئۆتۆمبێلەكەیان لە پارێزگای دێرەزوور لە سووریا كوژران.

ئەمڕۆ چوارشەم شەشی كانوونی یەكەم، دژە تیرۆری كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، بەگوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەم پێنجی كانوونی یەكەمی 2023، لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی لكێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی یەپەگە لە نزیك كێڵگەی نەوتی عومەر لە پارێزگای دێرەزوور لە سووریا، سێ‌ بەرپرسی باڵای سەربازیی یەپەگە كوژراون.

هاوكات لەم هەفتەیە لە ناوچە سنوورییەكان، باس لە كوژرانی دوو بەرپرسی تری یەپەگە دەكرێت لەلایەن توركیا كە ئەوانیش لقێكی تایبەتی سەربە پەكەكەن.

كوژرانی ئەو بەرپرسانە لە كاتێكدایە، لە ماوەی رابردوودا چەندان جار باس لەوە كراوە كە ئێستە دەستێك لەناو پەكەكە هەیە هەوڵی كوشتنی بەرپرسەكان دەدات و شوێنەكانیان ئاشكرا دەكرێ‌.



وشە - رامیار جەواد