كارۆلینا شینۆ شاجوانی ژاپۆن به‌هۆی ئاشكرابوونی پێوه‌ندییه‌كی سۆزداری له‌گه‌ڵ پیاوێكدا كه خێزاندار بووه، ده‌ستبه‌رداری نازناوه‌كه‌ی بوو وه‌ك شاجوانی ژاپۆن بۆ ساڵی 2024.
كارۆلینا به ڕه‌گه‌ز ئۆكراینییه و له 22ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ وه‌ك شاجوانی ژاپۆن هاته هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام به‌هۆی ئاشكرابوونی پێوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ پیاوێكی خێزانداردا، كارۆلینا ده‌ستبه‌رداری نازناوی شاجوانی ژاپۆن بووه‌وه.
له سه‌ره‌تاوه كارۆلینا ئه‌وه‌ی
ئاشكرا كرد كه پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پیاوێكدا به‌ستووه، به‌ڵام به‌مدواییه ددانی به‌وه‌دا نا كه پیاوه‌كه خێزانداره، بۆیه داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی نووسی وه‌ك شاجوانی ژاپۆن و كۆمپانیاكه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان قبووڵ كرد.
ئێسته ده‌زگه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاجوان له ژاپۆن داوای لێبوردنی له ژنانی وڵاته‌كه كردووه، به‌گوێره‌ی داونه‌ریتی ژاپۆن، به‌ستنی پێوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ پیاوێكی خێزاندار كارێكی نه‌شیاوه و تاوانه، هه‌ره‌وه‌ها هیچ ژنێكی ژاپۆنی توخنی پیاوێك ناكه‌وێت كه خێزاندار بێت، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئێسته ڕووی داوه ژاپۆنییه‌كانی تووشی شۆك كردووه.