دووباره نه‌خۆشی به‌رۆكی لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكای گرته‌وه و گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه، ئێسته كاسلین هێكس جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكای گرته ئه‌ستۆ، بۆ یه‌كه‌مین جاره وه‌زیرێكی ژن ده‌سه‌ڵاته‌كانی پنتاگۆن و به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بگرێته ئه‌ستۆ.
لۆید ئۆستن له ماوه‌ی ڕابردوودا ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه بووه‌وه و بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا كرا، چونكه وه‌زیره‌كه‌ی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له نه‌خۆشخانه بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاشكرای بكات و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕاده‌ستی جێگره‌كه‌ی بكات.
كێشه‌ی ئۆستن له میزهڵدانیدایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پزیشكان ڕێیان پێی دابوو نه‌خۆشخانه جێبهێڵێت و گوتبوویان، زۆر به باشی چاره‌سه‌ره‌كانی وه‌رگرتووه و شێرپه‌نجه‌كه‌ی له ژێر كۆنترۆڵدایه، به‌ڵام دووباره ئۆستن گه‌یه‌نراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
ئه‌مڕۆ 12ی شوبات، ماڵپه‌ڕی ''
نیوس ماكس'' ڕای گه‌یاند، نه‌خۆشكه‌وتنی ئۆستن له كاتێكدایه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، پلانی داناوه وه‌زیر به سه‌ردانێك بچێته ئه‌وروپا بۆ تاوتوێكردنی دۆخی شه‌ڕی ئۆكراینا و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئێسته كاسلین هیكس جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، شوێنی ئۆستنی گرتووه‌ته‌وه و وه‌ك یه‌كه‌مین ژن ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.