كۆمپانیای چینی ''BYD'' فرۆشی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی زیادی كرد و ئێسته ئیلۆن مه‌سك خاوه‌نی كۆمپانیای تێسلا، نیگه‌رانه به پێشكه‌وتنی كۆمپانیا چینییه‌كه و زیادبوونی فرۆشه‌كانی.
ماڵپه‌ڕی ''
نیویۆرك تایمز'' ئاشكرای كرد، كۆمپانیای چینی ''BYD'' كه هه‌ڵده‌ستێت به دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی و له بواری پێشخستنی ته‌كنه‌لۆجیای پاترییه كاره‌باییه‌كاندا كار ده‌كات، ئێسته زیاترین فرۆشی هه‌یه و پێش كۆمپانیای تێسلای ئیلۆن مه‌سكی دایه‌وه له‌و بواره‌دا.
ئیلۆن مه‌سك ترسی خۆی له كۆمپانیا چینییه‌كه نه‌شاردووه‌ته‌وه و ڕای گه‌یاندووه، كۆمپانیای ''BYD'' كێشه بۆ كۆمپانیاكه‌ی دروست ده‌كات، شاره‌زایان هۆكاری زیادبوونی خواسته‌كان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله كاره‌باییه چینییه‌كانی ''BYD'' بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، تێچووی دروستكردنی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه چینییه‌كان، هه‌رزانه و نرخه‌كه‌شی له چاو تێسلادا زۆر هه‌رزانتر ده‌وه‌ستێت بۆ خه‌ڵك.
یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌ی وایكردووه ئۆتۆمبێله‌كه خواستی زیاتری خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنێت، بریتییه له پێشكه‌وتن له پاترییه كاره‌باییه‌كه‌یدا و ئێسته پاتری ئۆتۆمبێله چینییه‌كان، نوێگه‌ریی تێدا كراوه و به‌رگه‌ی گه‌شتی زیاتر ده‌گرێت و دره‌نگ خاڵی ده‌بێته‌وه له وزه، به‌م هۆكارانه تا ئێسته ڕێژه‌ی فرۆشی ئۆتۆمبێله‌كه له چین 80%یه و له سه‌رانسه‌ری دنیا فرۆشی له زیادبووندایه.