ئۆكراینا به‌ده‌ست قه‌یرانی كه‌میی ژماره‌ی سه‌ربازه‌وه ده‌ناڵێنێ و ئه‌فسه‌ری پێویستی نییه بۆ شه‌ڕكردن دژ به ڕووسیا، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی تامه‌زرۆ بوون بۆ شه‌ڕكردن دژ به ڕووسیا، یان كوژران، یان به سه‌ختی بریندار بوون، یانیش له به‌ره‌كانی پێشه‌وه ماونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی سه‌ربازی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه پێچه‌وانه‌كانیان.
ئه‌مڕۆ 12ی شوبات ماڵپه‌ڕی ''
BBC'' بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئۆكراینا شه‌كه‌ت و ماندوو بووه، وه‌ك سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه توانای ئه‌وه‌ی نه‌ماوه هێرشی پێچه‌وانه بۆ سه‌ر ڕووسیا ئه‌نجام بدات و ڕووسه‌كان له خاكه‌كه‌یان وه‌ده‌رنێن، شه‌ڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا دووه‌مین ساڵی خۆی ته‌واو ده‌كات، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی ڕووسیا به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته هێرش كرایه سه‌ر ئۆكراینا.
پالاڤۆ سه‌ربازێكی ئۆكراینایه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ و ده‌ڵێ، ئێسته ئۆكراینییه‌كان هه‌ست به ماندوویه‌تی ده‌كه‌ن. ئه‌و سه‌ربازه ئۆكراینییه باس له‌وه ده‌كات، له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئۆكرایناوه خه‌ڵكی ئۆكراینا زۆر گه‌رموگوڕ بوون و به شێوازێكی چالاكانه ده‌ستی برایه‌تییان بۆ یه‌كتر درێژ كرد و چه‌ندان كه‌سی سڤیل ئاماده‌باشیی خۆیان پێشان دا بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڕووسه‌كان، به‌ڵام ئێسته خه‌ڵكی سارد بوونه‌ته‌وه و وه‌ك سه‌ره‌تا ده‌ست له ناو ده‌ست نین بۆ به‌چۆكداهێنانی ڕووسیا، ئه‌مه‌یش پێشهاتێكی مه‌ترسیداره.
یه‌كێكی تر له‌و شتانه‌ی كه بووه‌ته هۆی خاڵی لاوازی ئۆكراینا، بریتییه له خۆبه‌خشه‌كان، به جۆرێك هیچ كام له خۆبه‌خشه‌كان به گه‌رموگوڕی شه‌ڕ ناكه‌ن و بڕوایان به‌وه نییه بتوانن سوپای ڕووسیا له خاكه‌كه‌یان وه‌ده‌رنێن.
ئه‌م هه‌واڵانه دوای ئه‌وه دێن، له ئه‌مه‌ریكا ناكۆكی هه‌یه له‌باره‌ی ناردنی هاوكاری دارایی و سه‌ربازی زیاتر بۆ ئۆكراینا و كۆمارییه‌كان كه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه هان ده‌درێن، ئاراسته كراون به‌وه‌ی به هیچ شێوازێك پاره ڕه‌وانه‌ی ئۆكراینا نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش زیاتر وره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئۆكراینای دابه‌زاندووه.