زانایه‌كی زینده‌وه‌رزانیی هۆڵه‌ندی، گه‌وره‌ترین ماری دنیای له دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێ به‌و زۆره ماره ده‌گوترێت "ئه‌ناكۆندای سه‌وز". به‌هۆی گه‌وره‌یی و درێژییه‌كه‌ی، به ئاسانی ده‌توانێ نێچیره‌كه‌ی بخنكێنی و دواتر قووتی بدات.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ی شه‌بات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فریك فۆنك كه زانایه‌كی زینده‌وه‌رزانیی هۆڵه‌ندییه، ماره گه‌وره‌كه‌ی دنیای له دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن ئاشكرا كردووه و گوتوویه‌تی، ئه‌ناكۆندای سه‌وز كه له دارستانه‌كانی ئه‌مازۆندا هه‌یه، درێژییه‌كه‌ی ححه‌وت مه‌تر و 92 سانتیمه‌تره، هاوكات كێشه‌كه‌یشی نزیكه‌ی 200 كیلۆگرامه.
ئه‌وه‌شی گوت كه ئه‌و جۆره ماره جیا له گه‌وره‌ییه‌كه‌ی، هاوكات بۆ په‌لاماردانی نێچیره‌كه‌ی زۆر خێرایه، ده‌توانێ به زوویی بیگرێت و بیخنكێنی و دواتریش قووتی بدات.
توێژه‌رانی بواره‌كه ئه‌و ماره‌یان به Eunectes akayima ناو بردووه و واتاكه‌ی ئه‌ناكۆندای سه‌وزی باكوره كه زۆر ناوازه‌یه.
ئه‌و جۆره ماره به‌وه به‌ناوبانگه كه له‌ناو رووبار و زه‌وییه شێداره‌كان له ئه‌مه‌ریكای باشوور ده‌ژی.
زانا هۆڵه‌ندییه‌كه‌یش ده‌ڵێ، جیا له ئه‌مه‌ریكای باشوور، ماری ئه‌ناكۆندا له ڤه‌نزوێلا و سورینام و گۆیانای فڕه‌نسایش هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌یان زۆر جیاوازه له ئه‌ناكۆندای سه‌وز.
پرۆفیسۆر جیسۆس ریڤاس له په‌یمانگه‌ی سه‌ره‌كی بۆ خوێندن روونی كردووه‌ته‌وه، ده‌زانین كه ئه‌ناكۆندا جۆری زۆره، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مین جاره ئاشكرا ده‌كرێ كه ئه‌ناكۆندای سه‌وز به‌و گه‌وره‌ییه هه‌یه و له هه‌موو جۆره‌كانی تری ئه‌ناكۆندا جیاوازه.
ئه‌وه‌شی گوت، ماوه‌ی 32 ساڵ توێژینه‌وه‌م له‌سه‌ر ماری ئه‌ناكۆندا كردووه، ئێسته پرسیار ئه‌وه‌یه كه جیاله‌و جۆره ماره، چه‌ند گیانله‌به‌ری تر له دارستانه‌كانی دنیادا هه‌ن كه ئێمه پێیان نازانین و نه‌مانبینیون؟.