نیكا شاكه‌ره‌می كه له سه‌ره‌تای شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، له تاران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی ئێران كوژرا و دواتر به سیناریۆیه‌ك راگه‌یه‌نرا له سه‌ربان خۆی هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه، ده‌ركه‌وتووه به‌ر له‌وه‌ی بكوژرێت، ده‌ستدرێژیی سێكسیی كراوه‌ته سه‌ر.
گرووپی هاككه‌ری ''عه‌داله‌تی عه‌لی'' كه پێرێ سێشه‌م ده‌ستی به‌سه‌ر ملیۆنان به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌زگای دادی ئێران‌دا گرت، به‌ڵگه‌ی راپۆرتی پزیشكی دادی ئێرانی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی زۆر نهێنیی راده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه كراوه.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه كه دكتۆر عه‌باس مه‌سجێدی ئارانی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی پزیشكی دادی ئێران واژووی له‌سه‌ری كردووه، ددانی به‌وه ناوه كه نیكا شاكه‌ره‌می به‌ر له‌وه‌ی له سه‌ربان فڕێ بدرێته خواره‌وه، ده‌ستدرێژیی سێكسیی كراوه‌ته سه‌ر و به‌سه‌ختی بریندار بووه.
ته‌له‌فۆنه‌كه‌شی تا به‌ره‌به‌یان به‌رده‌ست بووه، به‌ڵام دواتر كوژاوه‌ته‌وه.
نیكا له تاران له‌گه‌ڵ پووری ده‌ژیا و هاوشێوه‌ی خه‌ڵكی تری شاره‌كه له خۆپێشاندان به‌شداری كرد. ئه‌و رۆژه كچه‌كه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هاوڕێكانی هه‌رچه‌نده پێوه‌ندیی پێوه ده‌كه‌ن وه‌ڵامی نه‌بووه. ئه‌وكات باس له‌وه كرا كه ته‌له‌فۆنه‌كه‌شی تا به‌ره‌به‌یان به‌رده‌ست بووه، به‌ڵام دواتر كوژاوه‌ته‌وه.
خێزانی كچه‌كه ماوه‌یه‌كی زۆر به‌دوای كچه‌كه‌یاندا وێڵ بوون، دواتر پۆلیس ئاگاداری كردنه‌وه كه ته‌رمێك دۆزراوه‌ته‌وه له ناونیشانی كچه‌كه‌یان ده‌چێت.
پۆلیس پێیانی گوت، كچه‌كه به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه له شوێنێكی به‌رز گیانی له ده‌ست داوه و هه‌ر ئه‌وكات پووری ئه‌و زانیارییانه‌ی ره‌ت كرده‌وه و گوتی، له‌لایه‌ن پۆلیس و ئیتڵاعات كوژراوه.
به به‌ڵگه ده‌ركه‌وتووه كه نیكا هاوشێوه‌ی ده‌یان خۆپێشانده‌ری تر كه سیناریۆی جیاوازیان بۆ دروست كرابوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی ئێران كوژراوه.
نیکا خەڵکی خوڕەمئاوای لوڕستان بوو بەڵام لەگەڵ پووری لە تاران دەژیا و لە ئامادەیی هونەر دەیخوێند و هێشتا تەمەنی نەگەیشتبووە 18 ساڵ کە تووشی ئەو کارەساتە دەبێت.
گرووپێكی هاككه‌ر كه خۆی به ''عه‌داله‌تی عه‌لی'' ناساند، رای گه‌یاند له هێرشێكی سایبه‌ریدا، توانیویانه ده‌ستیان به ملیۆنان به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌زگای دادی ئێران بگات
پێرێ سێشه‌م گرووپێكی هاككه‌ر كه خۆی به ''عه‌داله‌تی عه‌لی'' ناساند، رای گه‌یاند له هێرشێكی سایبه‌ریدا، توانیویانه ده‌ستیان به ملیۆنان به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌زگای دادی ئێران بگات. گرووپه‌كه پێشتر رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له هاككردنی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، كامێراكانی گرتووخانه‌ی ئێڤین.
پێشبینی كرابوو به‌ڵگه‌نامه‌ی زۆر گرنگی دادوه‌ری له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه بخرێته ده‌ستی میدیاكان و پێ ده‌چێت له رۆژانی داهاتوودا به‌ڵگه‌ی تر بڵاو بكرێنه‌وه. ئه‌مه‌ش له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران كه له مانگی داهاتوودا ده‌كرێن، ده‌توانێت به گورزێك بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی هه‌ژمار بكرێت.