به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكاوه، ڕووسیا كێشه‌ی پاره‌وه‌رگرتنی بۆ دروست بووه له بانكه‌كانی توركیا و چین و ئیمارات، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی بانكه‌كان مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ڕووسییه‌كان سنووردار كرد.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ''
ڕۆیته‌رز''، ڕووسیا كێشه‌ی پاره كۆكردنه‌وه‌ی بۆ دروست بووه، سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر وڵاتانی كڕیاری نه‌وت و گازی ڕووسیا، كاریگه‌ریی هه‌یه و ئێسته به ماوه‌یه‌كی زۆر دره‌نگ پاره‌ی ته‌واو ده‌گاته ده‌ست ڕووسیا و ئه‌مه‌یش مۆسكۆی نیگه‌ران كردووه.
ئێسته بانكه جیهانییه‌كان بۆیان هه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لیستێكی سنووردار له كۆمپانیادا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن به‌و لیسته‌ی كه ئه‌مه‌ریكا دایناوه، ئه‌وا ده‌كه‌ونه ژێر سزا و فشاری ئه‌مه‌ریكاوه بۆ سڕكردنی ئه‌و بانكانه و بلۆككردنی بانكه‌كان، هه‌ندێك له بانكه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ڕووسییه‌كان ڕاگرتووه، هه‌ندێكی تریان دوای چه‌ندان هه‌فته ئینجا پاره ده‌گه‌یه‌ننه ده‌ستی ڕووسیا.
به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكاوه، ژێرخانی ئابووری ڕووسیا هه‌ره‌سی هێناوه و دره‌نگخستنی پێدانی پاره‌ی گاز و نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه، ئابووری ڕووسیا به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات.