ڕۆمانی ئومێد.. "ئومێدی هەڵاتن بەرەو لووتكە" ئەحمەد زاوێتەیی نووسیویەتی، 272 لاپەڕەیە و بەزمانی فارسی چاپ و بڵاو كرایەوە.
ئەحمەد زاوێتەیی نووسەر و ڕۆژنامەنووس، لە رۆمانی "ئومێد.. هەڵاتن بەرەو لووتكە"دا بەشێك لە كۆچی كوردەكان لە ساڵی 1991 لەسەر سنووری ئێران و توركیا وێنا دەكات، تێیدا نووسەر لە ناوەڕۆكی كتێبەكە ئەوەی خستووەتە ڕوو، لە كۆچڕەوە ملیۆنییەكە دۆخێكی ناچاری بوو بەسەر كوردا هات.
نووسەر هەر ئەم دۆخە ناچارییەی بردووەتە ناو ژانری رۆمان، لەوێدا باسی ئەو دەسكەوتانەشی كردووە كە كۆڕەو لە دوای خۆی بۆ گەلی كوردستانی هێنا.
رۆمانی "ئومێد.. هەڵاتن بەرەو لووتكە" بیرەوەریی نەتەوەیەكە كە جگە لە چیاكان، هیچ متمانەیەكی بەكەس نەماوە، بۆیە وەك هەمیشە كورد و چیا تێكەڵ بوونەوە و گەڕانەوە بۆ ئەو دێڕەی كە دەڵێت، "كورد جگە لە چیاكان دۆستی تری نییە".
ڕۆمانی "ئومێد.. هەڵاتن بەرەو لووتكە" كە پێشتر بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی چاپ كرابوو، ئێستە لەلایەن شاعیر و ڕۆژنامەنووس گوڵباخ بەهرامی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی .
ڕۆمانەكە چیرۆكی گەنجێكی كوردە كە دوای چەندان ساڵ دەگەڕێتەوە دهۆك و بە چەندان فلاشباك، مامەڵە لەگەڵ ڕووداوە دڵتەزێنەكانی كۆچی كورد لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 دەكات.
نووسەری كتێبەكە خاوەنی مێژووی ڕۆژنامەگەرییە بە زمانی عەرەبی و كوردی، بەرهەمی تری بە زمانی كوردی و عەرەبی چاپ كردووە. خاوەنی 14 كتێبە كە دووانیان رۆمانە.