وەزارەتی بەرگری سووریا بڵاوی كردەوە، ئیسرائیل هێرشیكردووەتەسەر چەند بنكەیەكی سەربازیی لەو وڵاتە، بەهۆیەوە 36 كەس كوژراون و بریندارێكی زۆریش هەیە.
ئەمڕۆ هەینی 29ـی ئادار، وەزارەتی بەرگری سووریا بڵاوی كردەوە، فرۆكەكانی ئیسرائیل هێرشیان كردووەتە سەر رۆژهەڵاتی حەلەب، لە باكوری سووریا و چەند كۆگایەكی چەك و تەقەمەنیی گرووپێكی چەكداری نزیك لە حزبوڵای لوبنانی كردووەتە ئامانج.
روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی ئەو هێرشەوە 36 كەس مەدەنی و سەربازی كوژران.
لەماوەی رابردوو ئیسرائیل بڵاوی كردەوە لە هێرشەكانیان چەندین بەرپرسی ئێرانیان لەو وڵاتە كردووتەوە ئامانج كە كاریان دانانی پیلانی سەربازی دژی ئیسرائیل بووە.