ژمارەیەك سیناتۆری ئەمەریكا لەبارەی كورد داوایەك لە بایدن دەكەن

:: AM:11:25:29/03/2024 ‌
ژمارەیەك سیناتۆری ئەمەریكا لە نامەیەكیان بۆ جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمەریكایان ناردووە داوا دەكەین پاڵپشتی زیاتری كورد بێت و رێگە نەدات ئێران لە ناوچەكە هێندە بەهێز بێت.

ئەو سیناتۆرانەی واژۆیان لەسەر نامەكە كردووە بریتین لە هەشت سیناتۆر و داوایان لە جۆ بایدن كردووە لە سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن، دووپات لە پاڵپشتی زیاتری پێشمەرگە و ناردنی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوت بكات.

سیناتۆرەكان بریتین لە (تۆم كۆتن، تێد بۆد، بێل هیگەرتی، ریك سكۆت، جەیك ئێڵزی، فرێنچ هێڵ، مایكڵ تێرنەر، مایكڵ واڵتز).

ئەمەی خوارەوە دەقی نامەكەی سیناتۆرەكانە بۆ سەرۆكی ئەمەریكا:-

هێشتا حكوومەتی عێراق نزیكترین دۆستی ئێرانە و ساڵانە سێ ملیار دۆلار دەداتە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی.

ئەو میلیشیایانە زیاتر لە 180 جار هێرشیان كردووەتە سەر ئەمەریكییەكان و هەروەها كوردستان.

ئێوە چاوپۆشی لەوە دەكەن كە عێراق كارەبا و گازی سروشتی لە ئێران بكڕێت و دۆلاری بداتێ.

ئێوە پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەdن، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان هاوبەشێكی گرینگە و میوانداری زۆرترین هێزی ئەمەریكای كردووە لە ناوچەكە.

حكوومەتی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ ئێران دژی هاوپەیمانە كوردەكانمان كار دەكات، پارەی لە خەڵك بڕیوە و بۆڕی گواستنەوەی نەوتی بۆ توركیا راگرتووە لەكاتێكدا ئەوە كۆڵەكەی ئابووری كوردستان بوو.

دەبێ دەستبەجێ كەمكردنەوەی نفووسی ئێرانی و پاڵپشتی هاوبەشە كوردەكانمان بكەیتە پێش مەرج بۆ هەر سەردانێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

دەبێ وابكەیت دەسبەجێ عێراق بەشەبودجەی كوردستان بدات و وا بكات ئەو نەوتەی گلدراوەتەوە، بفرۆشرێت كە لە بەندەری جەیهان ماوەتەوە.

نابێ بهێڵی لەوە زیاتر دۆلار لەرێی عێراقەوە بگاتە ئێران.



وشە - رامیار جەواد