لەبارەی ڕێگەپێدراوی و نەبوونی كێشە لە هەژماری من روونكردنەوە دەدرێ‌

:: PM:01:42:29/03/2024 ‌
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پرۆسەی هەژماری من روونكردنەوە دەدات و رای دەگەیەنێت، تۆ وەكو بەشداربووی پرۆژەی "هەژماری من" چۆن دەزانیت بانكەكەت ڕێگەپێدراوە و كێشەی نییە، ئەوا چەند رێكارێك هەیە.

ئەمڕۆ هەینی 29ـی ئادار، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، تۆ وەكو بەشداربووی پرۆژەی "هەژماری من" چۆن دەزانیت بانكەكەت ڕێگەپێدراوە و كێشەی نییە؟.

لە وەڵامی ئەو پرسیارە هاتووە، بانكە بەشداربووەكانی هەژماری من لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دانپێنراون.

باس لەوەش كراوە، هەربانكێك بیەوێت بەشداری هەژماری من و پرۆژەی بەنیشتیمانیكردنی مووچە بكات پێویستە كۆمەڵێك ڕێنوێنی و مەرج جێبەجێ‌ بكات كە بەهۆیانەوە لە پارێزراویی هەژمارەكەت دڵنیا دەبێت.



وشە - رامیار جەواد