دوای ئه‌وه‌ی پارتی ده‌م له هه‌ڵبژاردنه‌كانی گه‌وره شاره‌وانی توركیا توانی زۆرینه‌ی شاره‌كانی باكوری كوردستان بباته‌وه، له ئیستانبوڵ و ئه‌نكه‌ره‌ش ده‌نگده‌ری كورد ئه‌ردۆغانی دووچاری شكست كرده‌وه به پارتی ئۆپۆزسیۆن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ددانی به شكست به‌رانبه‌ر به جه‌هه‌په‌دا نا، به‌ڵام ئێستە ئەردۆغان له وان پاڵێوراوه براوه‌كه لا ده‌دات و به‌ربژێره‌كه‌ی خۆی ده‌كاته براوه و له پارێزگای ڕیها هه‌ڵبژاردنه‌كان دووباره ده‌كه‌نه‌وه، له كاتێكدا كورد دوای 43 ساڵ بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌و شاره‌ی برده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووی نیسان، ئاكپارتی سه‌ره‌ڕای ڕازیبوون به شكست به‌رانبه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی توركی، به‌ڵام به بردنه‌وه‌ی پارتی ده‌م و كورده‌كان له باكوری كوردستان، ڕازی نین و له ڕێی نایاساییه‌وه ڕێگری ده‌كه‌ن له بردنه‌وه‌ی شاره‌كانی باكور له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه، له شاری وان كورد هه‌ر 14 شاره‌وانییه‌كه‌ی برده‌وه، به‌ڵام له جێی عه‌بدوڵا زێدان كه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا، كاندیده‌كه‌ی ئاكه‌په ده‌كرێته قه‌یومی شاره‌كه، ئه‌مه‌یش به بیانووی ئه‌وه‌ی زێدان نایاسایی بووه.
له هه‌نگاوێكی تردا بڕیار دراوه هه‌ڵبژاردنی شاری ڕیها دووباره بكرێته‌وه، شاره‌كه ده‌كه‌وێته په‌نا مێردین و دوای 43 ساڵ بۆ یه‌كه‌مین جاره كورده‌كان ئه‌و شاره ده‌به‌نه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه پێشێلكردنی دیموكراسی و سووكایه‌تیكردنه به ده‌نگده‌ره كورده‌كان.
ئێسته جه‌هه‌په ده‌نگی خۆی خستووه‌ته پاڵ پارتی ده‌م و داوا ده‌كات دژایه‌تیكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له شاره كوردییه‌كان ڕابگیرێت و ئۆزگول ئۆزێل سه‌رۆكی پارتی جه‌هه‌په له په‌رله‌مانی توركیا، دژایه‌تیی خۆی بۆ بڕیاره‌كانی ئه‌ردۆغان ده‌ربڕی و داوای كرد ڕێز له ده‌نگی خه‌ڵكی وان بگیرێت.
پۆلیسی تورکیا عەبدوڵا زێدانی گرت
بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی كوده‌تاكه‌ی ئه‌ردۆغان، عه‌بدوڵا زێدان و سیاسه‌توانانی پارتی ده‌م له وان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و پۆلیسی توركیا له ڕێی گازی فرمێسك‌ڕێژ و توندوتیژییه‌وه هه‌وڵی بڵاوه‌كردن به خۆپێشانده‌ران ده‌دات، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه كه تێیدا گرتنی زۆره‌ملێ و هه‌ڕه‌مه‌كی عه‌بدوڵا زێدان به‌ربژێری براوه‌ی وان پێشان ده‌دات، كاتێك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌گیرێت.
ئاكه‌په هه‌موو ڕێكارێك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ڕێگریكردن له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد له شاره كوردییه‌كان و ڕه‌نگه وه‌ك ساڵی 2019 قه‌یومێك دا‌نێت بۆ شاری وان، ئه‌مه‌یش دژی به‌ها دیموكراسییه‌كانه و گاڵته‌كردنه به ده‌نگی كورد له توركیا.