سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو، له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له نێوان ئێران و ئیسرائیل و ده‌رهاویشته خراپه‌كانی بۆ سه‌ر ئابووریی ناوچه‌كه و ته‌واوی دنیا هۆشداریی دا.
پیه‌ر گورینشا ئابووریناسی ناسراوی سندووقه‌كه پێی وایه، ئه‌گه‌ر جه‌نگه‌كه په‌ره بستێنێت و ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگرێته‌وه، ئه‌وا كه‌شتییه‌كان ناچار ده‌بن رێڕه‌وی خۆیان بگۆڕن و لانی كه‌م نرخی نه‌وت به رێژه‌ی 15% به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی 1% له قه‌باره‌ی هه‌ڵاوسان له دنیادا به‌رز ده‌كاته‌وه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، له‌و حاڵه‌ته‌دا بانكه‌كان بۆ كۆنترۆڵی هه‌ڵاوسان ناچار ده‌بن رێژه‌ی سوودی بانكی به‌رز بكه‌نه‌وه و هه‌مان ده‌رهاویشته كه له دوای جه‌نگی ئۆكراینا هاته كایه‌وه، له‌م جه‌نگه‌شدا بێته كایه‌وه.
ئه‌و هۆشدارییه‌ی سندووقه‌كه له كاتێكدایه، دواین پێشبینی ئه‌وه بووه كه ئابووریی دنیا له‌مساڵدا به رێژه‌ی 3.2% گه‌شه بكات كه 0.1% له هی پار زیاتره.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، ئێران یه‌كێكه له وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك پڵه‌س و نزیكه‌ی 20% له پێداویستییه‌كانی دنیا به نه‌وت له گه‌رووی هورمز تێده‌په‌ڕێت و دروستبوونی هه‌ر جۆره مه‌ترسییه‌ك له‌م گه‌رووه، نرخی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌كاته‌وه.
بانكی ناوه‌ندیی وڵاتانی ناچار كرد، رێژه‌ی سوودی بانكی به‌رز بكه‌نه‌وه
وه‌ك بینرا له دوای جه‌نگی ئۆكراینا جگه له نرخی سووته‌مه‌نی، نرخی خۆراكیش گران بوو و ئه‌مه‌ش بانكی ناوه‌ندیی وڵاتانی ناچار كرد، رێژه‌ی سوودی بانكی به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان كۆنترۆڵ بكرێ، كۆی ئه‌م رێكارانهش وایكردووه خه‌رجییه‌كانی بژێویی له ته‌واوی دنیادا به‌رز ببنه‌وه.
له شه‌وی 13 له‌سه‌ر 14ی ئه‌م مانگه ئێران به نزیكه‌ی 350 مووشه‌ك و درۆن، ئیسرائیلی كرده ئامانج، هیچ درۆنێك نه‌یتوانی بگاته ئاسمانی ئیسرائیل و له رێ ته‌قێنرانه‌وه، نیوه‌ی مووشه‌كه‌كانیش به هۆكاری جیاواز له رێ كه‌وتنه خواره‌وه، نیوه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌ش كه گه‌یشتنه ئیسرائیل، له ئاسمان ته‌قێنرانه‌وه و ته‌نیا چه‌ند دانه‌یه‌كیان كه‌وتنه خواره‌وه و به هۆیه‌وه ته‌نیا یه‌ك منداڵی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ بریندار بوو.
ئێران له تۆڵه‌ی كوژرانی ئه‌و حه‌وت فه‌رمانده‌یه‌ی باڵای فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كونسوڵگه‌ی ئێران له دیمه‌شق، هێرشه‌كه‌ی كرد.
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له ئیسرائیل هه‌یه وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه بداته‌وه و له‌و كاته‌شدا له‌وانه‌یه دیسان وه‌ڵامی ئێران و دواجار جه‌نگی لێ بكه‌وێته‌وه.