ئه‌و بارانه‌ی له ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و هه‌ندێكی ناوچه‌ی كه‌نداو باریوه، زۆر بێوێنه‌یه و باس له‌وه ده‌كرێ ئه‌و بارانه‌ی له رۆژێكدا باری، هێنده‌ی قه‌باره‌ی بارانی ساڵ و نیوێك بووه.
ناوه‌ندی كه‌شناسیی ئیمارات بڵاوی كرده‌وه، 75 ساڵه بارانی له‌م شێوه‌یه له وڵاته‌كه‌یان نه‌باریوه و ئه‌وه‌نده به‌هێز بووه، بارانی ساڵ و نیوێك له رۆژێكدا باری، بۆیه‌ش لافاوی لێ كه‌وته‌وه.
لانی كه‌م 18 كه‌س به‌هۆی لافاو گیانیان له ده‌ست داوه.
بارانه‌كه تایبه‌ت نه‌بوو به ئیمارات، به‌ڵكو له عومانیش باران باری و ده‌گوترێ لانی كه‌م 18 كه‌س به‌هۆی لافاو گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، ئه‌وه‌ی روو ده‌دات پێوه‌ندیی به گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له هه‌ساره‌ی زه‌وی هه‌یه، رووسیا و كازاخستان و ئه‌فغانستانیش له رۆژانی رابردوودا له‌گه‌ڵ لافاوی گه‌وره به‌ره‌وڕوو بوون.
بۆ هه‌ر پله‌یه‌ك له به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌رما، ئه‌وا ئه‌تمۆسفێری زه‌وی ده‌توانێت به رێژه‌ی 7% زیاتر له جاران شێ پاشه‌كه‌وت بكات، ئه‌مه‌ش بارانی خێراتر و وێرانكه‌رتری به‌دواوه ده‌بێت.