سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له پارێزگای كه‌ركووك ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، له ناوه‌ندی شاره‌كه و له ماڵێكدا، دزییه‌كی گه‌وره هاوشێوه‌ی فیلمه‌كانی ئه‌كشن له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه كراوه كه بڕێكی زۆری پاره و زێر دزراوه، تا ئێسته‌یش پۆلیس نه‌یتوانیوه دزه‌كان بگرێت.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه، سێ كه‌سی ره‌شپۆش و به ده‌مامك و چه‌كه‌وه، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵێك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه له ژوورێكدا به‌ند ده‌كه‌ن، دواتر بڕی 60 هه‌زار دۆلار و 10 ملیۆن دیناری عێراقی و به‌بڕی 50 ملیۆن دینار زێڕ ده‌دزن. به‌ڵام ئاماژه به كاتی رووداوه‌كه و ناوی ئه‌و گه‌ڕه‌كه نه‌كراوه كه دزییه‌كه‌ی لێ كراوه.
سه‌رچاوه‌كه رووداوه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه روون كرده‌وه كه سێ كه‌سه‌كه له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری "تاهۆ" بوون و كاتێك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه، خۆیان وا ناساندووه كه سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی ماده‌ی هۆشبه‌رن، بۆیه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانكه له‌ناو ژوورێك به‌ند ده‌كه‌ن گوایه زانیاری‌یان پێ گه‌یشتووه ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناو ماڵه‌كه‌دا هه‌یه، بۆیه ده‌یانه‌وێ پشكنین بۆ ماڵه‌كه و كه‌لوپه‌له‌كانی بكه‌ن. دواتریش كه دزییه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه، به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.
دزه‌كان كلیلی قاسه‌كه‌یان له خاوه‌ن ماڵ وه‌رگرتووه
ئه‌وه‌شی گوت كه دزه‌كان كلیلی قاسه‌كه‌یان له خاوه‌ن ماڵ وه‌رگرتووه و بڕی 60 هه‌زار دۆلار، 10 ملیۆن دینار، هه‌روه‌ها به‌بڕی 50 ملیۆن دینار زێڕیان له‌ناو قاسه‌كه ده‌رهێناوه و بردوویانه، دواتریش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.
دواتریش سه‌رچاوه‌كه گوتی، تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی تاوانی كه‌ركووك، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌نی ماڵه‌كه "م، ش، م" كردووه و ته‌واوی زانیارییه‌كانی به هێزه‌كه داوه. به‌ڵام تا ئێسته دزه‌كان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و نه‌گیراون. لێكۆڵینه‌وه‌یش به‌رده‌وامه.