هاووڵاتییه‌كی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین بریندار بوو و بۆ ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان گواسترایه‌وه. له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا شه‌ش هاووڵاتیی كورد به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین بوونه‌ته قوربانی.
ئه‌و هاووڵاتییه‌ی مین پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و برینداری كردووه، ناوی كه‌یوانه و ته‌مه‌نی 31 ساڵ و خه‌ڵكی گوندی هه‌رمێدۆڵه له شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، ئه‌م هاووڵاتییه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فا له شاری سه‌قز گواستراوه‌ته‌وه، نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كراوه و بارودۆخی ته‌ندروستیی جێگیره.
له كاتی كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیای به‌هاری، تووشی ئه‌و ڕووداوه بووه.
كه‌یوان هه‌رمێدۆڵی خێزاندار و باوكی منداڵێكه و له كاتی كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیای به‌هاری، تووشی ئه‌و ڕووداوه بووه.
جێی باسه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا لانی كه‌م دوو هاووڵاتی كورد، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له ده‌ست داوه و چوار هاووڵاتیی تریش بریندار بوون.
ئه‌و مین و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی له ناوچه سنوورییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ته‌قنه‌وه و ساڵانه ده‌یان قوربانییان لێ ده‌كه‌وێته‌وه، هی سه‌رده‌می جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراقن و له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی، به‌شێك له ناوچه‌كانیان به بیانووی پاراستنی سنووره‌كانی ئێران مینڕێژ كردووه.