مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی نیو سه‌ده به‌سه‌ر بۆردمانی قه‌ڵادزێ له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌وكاتی عێراق، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كردووه، نیو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر ڕژێمی به‌عس، قه‌ڵادزێی بۆردمان كرد و سه‌تان كه‌سی بێتاوانی شه‌هید و بریندار كرد، جگه له وێرانكردنی شاره‌كه.
خۆپێشاندانێكی شاره‌كه‌ی گوله‌باران كرد كه بۆ ڕێزگرتن له قوربانیانی بۆردمانه‌كه ئه‌نجام درابوو.
مه‌سروور بارزانی رووداوێكی تری بیر هێناوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، له ساڵی 1982دا رژێمی عێراق خۆپێشاندانێكی شاره‌كه‌ی گوله‌باران كرد كه بۆ ڕێزگرتن له قوربانیانی بۆردمانه‌كه ئه‌نجام درابوو.
ئه‌و له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، ''شه‌هیدانی ئه‌م كاره‌ساته هه‌میشه له یادمانن''.