ماوه‌ی دوو رۆژه باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا و پارتی وه‌حده‌ی دیموكراتی كوردستان، له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌یه‌ده سووتێنراون و زیانێكی زۆری مادییان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی نیسان، سه‌عید عومه‌ر به‌رپرسی نووسینگه‌ی پێوه‌ندییه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه چه‌ندان جاره باره‌گاكانمان له سووریا له قامیشلۆ سووتێنراون، له تربه‌سپی باره‌گایه‌كی تر سووتێنراوه، باره‌گای پارتی وه‌حده‌ی دیموكراتی كوردستانی سووریا سووتێنراوه ئه‌ویش له قامیشلۆ.
روونیشی كرده‌وه كه گرووپی "جوانی و شۆڕشگێڕی" هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له كۆبانێ و سووتێنرا، ئه‌وانه سه‌ربه په‌كه‌كه و په‌یه‌ده‌ن له رۆژئاوا و هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن و كاری گێره‌شێوێنی ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ش كوردی باكورن نه‌ك كوردی سووریا.
جدان عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا له هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك كه سه‌ربه په‌یه‌ده و دارده‌ستی په‌كه‌كه‌ن، هێرش كراوه‌ته سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له قامیشلۆ، ته‌واوی باره‌گاكه سووتێنراوه و ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی به به‌ڵگه و كار و مامه‌ڵه هه‌یه سووتێنراوه.
باسی له‌وه كرد، له‌گه‌ڵ باره‌گاكه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا، باره‌گای پارتی وه‌حده‌ی دیموكراتی كوردستانیش سووتێنراوه و ئه‌ویش ته‌واوی نووسراو و به‌ڵگه و كۆمپیوته‌ر و شته‌كان سووتێنراون.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا گوتی، په‌یه‌ده دۆخێكی خراپی له كوردستانی سووریا دروست كردووه، كاری چه‌ته‌یی ده‌كه‌ن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵك و خه‌ڵكی سڤیل ده‌ڕفێنن و به‌كاریان ده‌هێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و كاری تێكده‌ریی خۆیان.