پڕۆژه‌ی كاره‌بای 132 كه‌ی ڤیی كه‌لار كه له قۆناغی كۆتاییدایه" 85%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه و له مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ ده‌ست به‌كار ده‌كات.
پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕی 18 ملیار و 132 ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مه‌حموود كه‌ریم ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه، به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی گوت: "پڕۆژه‌كه هه‌موو گوژمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه دابین ده‌كرێت" به‌مزووانه و له مانگی شه‌شدا هه‌موو پڕۆژه‌كه ته‌واو ده‌بێت و ده‌ست به كاركردن ده‌كات".
ئه‌و پڕۆژه‌یه كێشه‌ی ڤۆڵتییه و كه‌میی كاتی پێدانی كاره‌با بۆ پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون چاره‌سه‌ر ده‌كات و خزمه‌تێكی زۆر به هاووڵاتییانی كه‌لار ده‌گه‌یه‌نێت.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان" له پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و باشكردنی دۆخی كاره‌با له پێشینه‌ی كاره‌كانیه‌تی.