به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه یادی 50 ساڵه‌ی شه‌هیدانی بۆمبارانكردنی قه‌ڵادزێ و قوتابییانی زانكۆی سلێمانی له ساڵی 1974 و گولەبارانكردنی خۆپێشاندانێكی ئه‌و شاره له ساڵی 1982 ده‌كه‌ینه‌وه كه له سایه‌ی خوێن و قوربانیدانه‌كانی شه‌هیده‌كانمان ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی ئێستا به‌ده‌ستهاتوون. سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه كه هه‌میشه خه‌بات و قوربانیدانی شه‌هیده‌كانمان له‌یاده.
پاشان سه‌رۆك وه‌زیران كورته‌یه‌كی لەبارەى سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ به‌غدا و هه‌ولێر خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، کە سه‌ردانێكی گرنگ بوو و كاریگه‌ریشی له سه‌ر پێشخستن و په‌ره‌پێدانی پێوەندیی دوولایه‌نه ده‌بێت.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری، ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خسته‌ڕوو بۆ مووچه‌ی مانگی نیسان كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، به فه‌رمی لیستی وردبینیكراو و په‌سه‌ندكراوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به زانیاریی پێویسته‌وه بۆ مانگی نیسان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ كراوه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هاوشێوه‌ی مانگی ڕابردوو، له‌گه‌ڵ مووچه‌ی ناوچه‌كانی تری عێراق بنێردرێت.
دواتر وه‌زیری دارایی و ئابووری، له چوارچێوه‌ی ڕاپۆرتێكدا كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكار ئاماده كرابوو، چه‌ند میكانیزمێكی خسته‌ڕوو بۆ جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له بواری داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم و چۆنیه‌تی هاوبه‌شی پێ كردنی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسای بودجه‌ی فیدراڵ و یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدراڵ، ئه‌مه‌یش وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، به جۆرێك كه بابه‌تی داهاته‌كان، نه‌بێته ڕێگر له‌به‌رانبەر خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پێش هه‌مووشیانه‌وه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه، دووپاتی كرده‌وه كه نابێت هیچ بیانوو و پاساوێك بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بهێڵدرێته‌وه تا بكرێته بیانوو بۆ خه‌رج نه‌كردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، هه‌ر به ئه‌م ئاراسته‌یه‌ش ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانكاری ڕاسپارد، ئه‌وه‌ی له یاسا به‌ركاره فیدراڵییه‌كان ده‌ستنیشان كراوه وه‌ك به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدراڵی له داهاتی نانه‌وتی به‌ده‌ستهاتوو له هه‌رێم، بخرێته سه‌ر ئه‌ژمێری وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ.
لەبارەى بابه‌تی به‌بانكیكردنی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌م بابه‌ته به گرنگ ده‌زانێت و حكوومه‌تی هه‌رێم هیچ كات دژی به بانكیكردنی(ته‌وتین)ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه و نابێت، له‌مێژه وه‌ك له كارنامه‌ی كابینه‌كه هاتووه به كرداره‌كی پرۆسه‌ی به‌بانكیكردن(ته‌وتین) له ڕێگه‌ی (هه‌ژماری من)ه‌وه له هه‌رێم ده‌ست پێ كراوه، وه‌ك هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ پته‌وكردنی ژێرخانی ئابووری و بره‌ودان به چالاكیی بانكی و شه‌فافیه‌ت له چالاكییه داراییه‌كان و سوودمه‌ندبوونی هاووڵاتییان له هه‌موو ئه‌و ئیمتیازات و ئاسانكارییانه‌ی بانكه‌كان بۆ هاووڵاتییان ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ن به‌و جۆره‌ی له دنیای پێشكه‌وتوو په‌یڕه‌و ده‌كرێت، بۆیه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ زیاتر له‌سه‌ر میكانیزمی بهبانكیكردنه نه‌ك خودی پرۆسه‌كه، ئه‌م بابه‌ته‌ش شایه‌نی چاره‌سه‌ره له ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش، به جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندیی مووچه‌خۆر بێت و به ئاسانی پرۆسه‌كه ته‌واو بكرێت له ڕێگه‌ی ئه‌و بانكه باوه‌ڕپێكراوانه‌ی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی و مۆڵه‌تی بانكی ناوه‌ندی سه‌رقاڵی پرۆسه‌ی ته‌وتینن، له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ته‌وتینی هه‌رێم به ناوی (هه‌ژماری من) كه گشت مه‌رج و پێداویستییه‌كانی بانكی ناوه‌ندییان جێبه‌جێ كردووه و حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا ڕۆڵی ئاسانكاری ده‌گێڕێت، ئه‌گینا پڕۆژه‌كه بانكه ڕێپێدراوه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كه هه‌ندێكیان له پرۆسه‌ی ته‌وتینی ناوچه‌كانی تر‌ى عێراقیش به‌شدارن.
لەبارەى بابه‌تی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتیش، حكوومه‌تی هه‌رێم خوازیاری هه‌رچی زوو ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمه وه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ری ڕێكکهوتبوون كه له لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆ نه‌وتی هه‌رێم بفرۆشرێت و داهاته‌كه‌شی بچێته‌وه ناو گه‌نجینه‌ی گشتیی فیدراڵ له دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پێویسته له چوارچێوه‌ی دوا كۆنووسی هاوبه‌شی هه‌ردوولادا بێت كه له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ئیمزاكراوه به ڕه‌چاوكردنی بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان.
له به‌رانبه‌ر ئه‌م پابهندییانهش، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوا له حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌كات هاوتای ناوچه‌كانی تری عێراق، شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت له ناویشیاندا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و ته‌رخانكراوه‌كانی تری هه‌رێم له بودجه‌ی به‌كاربردن و بودجه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی پارێزگا و هه‌رێمه‌كان، هاوتای ناوچه‌كانی تر‌ى عێراق.
بڕگه‌ی دووه‌م تایبه‌ت بوو به خستنه‌ڕووی چه‌ند پێشنیارێك لەبارەى ئاسانكاریكردن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێشینه‌كانی بانكه پسپۆڕییه‌كان لای هاووڵاتییان (پێشینه‌كانی خانووبه‌ره، كشتوكاڵی ، نیشته‌جێبوون، پیشه‌سازی، گه‌شتوگوزار و هاوسه‌رگیری).
هه‌روه‌ها په‌سه‌ندكردنی چه‌ند پێشنیارێك لەبارەى یه‌كلاكردنه‌وه‌ی قه‌رزی بانكه بازرگانییه‌كان و بابه‌تی ڕێژه‌ی سوودی بانكی سه‌ر ئه‌م قه‌رزانه و ڕێكاره‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزانه به‌گوێره‌ی یاسای چاكسازی.
له دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران؛ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی ڕاسپارد كه پێداچوونه‌وه‌ی پێویست بكات له چوارچێوه‌ی ئه‌و پێشنیارانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه خرانه‌ڕوو، له‌گه‌ڵ پۆڵێنكردنی پێشینه‌كان، به جۆرێك كارئاسانی پێویست بكرێت بۆ هاووڵاتییان كه ڕه‌چاوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌نجینه‌ی گشتی و ڕێگه‌گرتن له به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی گشتی بكرێت.
له بڕگه‌ی سێیه‌مدا، دارا ڕه‌شید، وه‌زیری پلاندانان ڕه‌شنووسی په‌یڕه‌وی (پۆلێنكردنی به‌ڵێنده‌ران و دانان له لیستی بێبه‌شكردنی له به‌شداربوون له هه‌رێمی كوردستان) خسته‌ڕوو.
له دوای گفتوگۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌یڕه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ندی كرد، كه ئامانج له‌م په‌یڕه‌وه، پۆلێنكردنی به‌ڵێنده‌رانه له هه‌رێم به‌پێی پێوه‌ره كارپێكراوه‌كان له بواری پسپۆری و توانا و لێهاتوویی ته‌كنیكی و دارایی و دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڵێنده‌ری نالێهاتوو كه توانا و كارامه‌یی نییه بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كان، هه‌روه‌ها مسۆگه‌ركردنی هێنانه‌كایه‌ی دادوه‌ری و شه‌فافیه‌ت له كێبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پڕۆژه‌كان و بێبه‌شكردنی ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ی كه پابه‌ندییه‌كانی گرێبه‌ست پێشێل ده‌كه‌ن، له به‌شداریكردن له گرێبه‌سته حكوومییه‌كان.