میدیای یه‌كێتی و په‌یجه سێبه‌ره‌كانی ئه‌و حزبه، به هه‌موو جۆرێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو فه‌رمانبه‌ران بڵاو بكه‌نه‌وه و مووچه بخه‌نه دۆخێكی هات و نه‌هاته‌وه، له كاتێكدا هێشتا به‌غدا هیچ ئاماژه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌ناردنی مووچه‌ی مانگی نیسان نه‌داوه و رێككه‌وتن و بڕیاری دادگای فیدراڵ وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی به‌غدا كراوه و چه‌ند رۆژێكی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی وردبینیی تێدا بكرێ، دواتر به‌گوێره‌ی رێككاره‌كان مووچه ره‌وانه ده‌كرێ.
هه‌ریه‌كه له مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر بكرێ، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌شدا له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێك مووچه‌ی مانگی شوبات و ئادار دابه‌ش كرا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌و هاوكێشه‌ی چاره‌سه‌ری مووچه و دڵخۆشیی خه‌ڵكی كوردستان، یه‌كێتی و سه‌رانی ئه‌و حزبه هیچیان بۆ نه‌مایه‌وه، ئێسته هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێی كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه دڵه‌ڕاوكێی دواكه‌وتنی مووچه بڵاو بكه‌نه‌وه، له كاتێكدا رێككاره‌كانی ناردنی مووچه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه.
كه‌ناڵه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات دڵه‌ڕاوكێ دروست بكات، ته‌واوی كه‌ناڵه‌كه و ماڵپه‌ڕ و په‌یجه‌كانیان ته‌رخان كردووه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ له‌سه‌ر هاتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ده‌ڵێن به‌غدا داوای داهاتی نه‌وتی كوردستان ده‌كات، له كاتێكدا هیچ نووسراوێكی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه نییه.
خه‌ڵكی كوردستان به رێككه‌وتن له‌سه‌ر مووچه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆیان ده‌ركه‌وت، سه‌رانی یه‌كێتی جگه له پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ میلیشیاكان، هیچ پێوه‌ندییه‌كی تریان نییه و رێككه‌وتنه‌كه‌یش قه‌ڵسی كردوون، بۆیه به هه‌موو جۆرێك هه‌وڵی تێكدانی رێككه‌وتنه‌كه ده‌ده‌ن.