چەند رۆژێكە لەسەر ئاستی فەرمی و كەشناساندا پێشبینی لە شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارنی توند لە هەفتەی داهاتوو دەكرێت، بەهۆیەوە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هۆشدارییەكدا بۆ هاووڵاتییان رای گەیاند، لە نزیك سەرچاوەكانی ئاو دووربكەونەوە و كاری پێویست بۆ پاراستنی بەرهەم و كێڵگەكانیان ئەنجام بدەن.
ئەمڕۆ هەینی 26ی نیسانی 2024، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ژێر تایتیلی " هۆشداریی لەبارەی كەشوهەواوە" بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی توند لە هەفتەی داهاتوو، بەتایبەتی لە ڕۆژی چوارشەممە، پێشبینیی زیادبوونێکی خێرای ئاو دەکەین.
لە هۆشدارییەكەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندندا هاتووە، بەو هۆیەوە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین خۆیان لە نزیک سەرچاوەکانی ئاو دووربخەنەوە و کاری پێویست بۆ پاراستنی بەرهەم و کێڵگەکانیان بکەن.