له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه كه گوایه، یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان "هه‌ژماری من" ره‌ت ده‌كاته‌وه، روونكردنه‌وه درا و یه‌كێتییه‌كه ده‌ڵێ، هه‌ر ئه‌ندامێك له یه‌كێتیی مامۆستایان ئه‌گه‌ر لێدوانێك یان كۆمێنێتك بكات، گوزارشت له رای یه‌كێتیی مامۆستایان ناكات.
یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه هه‌ندێ په‌یج و ماڵپه‌ر به ناوی یه‌كێتیی مامۆستایان بڵاویان كردووەته‌وه كه گوایه یه‌كێتیی مامۆستایان هه‌ژماری من ره‌ت ده‌كاته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌دا هاتووه، ماوه‌یه‌كه هه‌ندێ په‌یج و ده‌زگای میدیایی هه‌واڵ و زانیاری به ناوی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستانه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه هیچ پێوه‌ندیی به یه‌كێتیی مامۆستایانه‌وه نییه.
"به‌تایبه‌ت هه‌ندێك لێدوان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه یه‌كێتیی مامۆستایان هه‌ژماری من ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌ش دووره له راستی، چونكه یه‌كێتیی مامۆستایان له چه‌ندان پارت و لایه‌ن پێكهاتووه هه‌ریه‌كه و ته‌عبیر له بۆچوونی خۆی ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌ندامێك له یه‌كێتیی مامۆستایان ئه‌گه‌ر لێدوانێك یان كۆمێنتێك بكات، ته‌عبیر له رای یه‌كێتیی مامۆستایان ناكات" یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان وایان نووسیوه.