كونسوڵگه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له‌باره‌ی ئاگره‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی بازاڕی هه‌ولێر، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاوخه‌میی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نێته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه زیانیان پێ گه‌یشتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجی ئایار، كونسوڵگه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، له
به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوسۆزی خۆی گه‌یانده دانیشتووانی هه‌ولێر و زیانلێكه‌وتووانی ئاگره‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی بازاڕی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر.
له به‌یاننامه‌كه‌ی كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، ''دڵگرانین به ئاگركه‌وتنه‌وه له بازاڕی هه‌ولێر له ته‌نیشت قه‌ڵای دێرینی شاره‌كه، هیوادارین هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه بریندار بوون، به زووترین کات چاك ببنه‌وه.
كونسوڵگه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ستایشی هه‌وڵی هه‌ولێرییه‌كان ده‌كات بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه و ڕۆڵی تیمی فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی شاره‌كه به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.