شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه محه‌مه‌د بن سه‌لمان، دڵنیایی ده‌دات له‌باره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستیی باوكی، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی باوكی تایه‌كی به‌هێزی تووش بوو و ڕه‌وانه‌ی پشكنین كرا.
ئه‌مڕۆ 21 مانگ سێشه‌م ئاژانسی ''
ڕۆیته‌رز'' بڵاوی كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه به كاربه‌ده‌سته‌كانی شانشینه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، ته‌ندروستیی شا سه‌لمانی باوكی باشه و ته‌نیا سییه‌كانی هه‌وی كردووه.
به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی باوكیه‌وه، بن سه‌لمان گه‌شتێكی به‌ره‌و ژاپۆن ڕاگرت، دوا پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه شا سه‌لمان تووشی هه‌وكردن بووه له سییه‌كانی و ئێسته چاره‌سه‌ری گونجاو وه‌رده‌گرێت.
ئێسته محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه كاره‌كانی باوكی ئه‌نجام ده‌دات و به‌رپرسه له به‌ڕێوه‌بردنی سعوودیه.