دوای ئه‌وه‌ی كه‌ریم خان داواكاری گشتیی دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی، بڕیاری گرتنی بۆ هه‌ریه‌ك له بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل و یواڤ گالانت وه‌زیری به‌رگریی ده‌ركرد، هاوشانی سه‌ركرده دیاره‌كانی حه‌ماس، ئێسته گالی به‌هاراڤ میارا بریكاری گشتیی دادگای باڵای ئیسرائیل ڕای گەیاند، بڕیاری گرتنی نه‌ته‌نیاهۆ بێ بنه‌مایه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی ئایار، به‌هاراڤ میارا بریكاری گشتیی دادگای باڵای ئیسرائیل ڕای گه‌یاند، بڕیاری گرتنی ناته‌نیاهۆ بێ بنه‌مایه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ریم خان پارێزه‌ری سكۆتله‌ندی كه له ساڵی 2021 بووه سه‌رۆكی داواكاری گشتیی دادگای لاهای، بڕیاری گرتنی بۆ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل، یواڤ گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل هاوشانی سه‌ركرده سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی حه‌ماس ده‌ركرد.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ئه‌مه‌ریكا فشارێكی چڕی خستووه‌ته سه‌ر دادگای لاهای و داواكاره به زووترین كات له بڕیاری گرتنی نه‌ته‌نیاهۆ په‌شیمان ببنه‌وه، ئاژانسی
ڕۆیته‌رز ئاشكرای كرد، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی دادگاكه‌ی كردووه، ئه‌گه‌ر بڕیاری گرتنی نه‌ته‌نیاهۆ درێژه‌ی هه‌بوایه.
جێی باسه ته‌نیا فڕه‌نسا و به‌لجیكا جیاواز له وڵاتانی تری ڕۆژئاوا، به فه‌رمی پاڵپشتیی خۆیان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی داواكاری گشتی دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربڕیوە.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه كه‌ریم خان داواكاری گشتیی دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی، بڕیاری گرتنی بۆ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل و یواڤ گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، یه‌حیا سنوار و ئیسماعیل هه‌نیه سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی و سیاسی حه‌ماس و محه‌مه‌د مه‌سیر سه‌ركرده‌ی دیاری حه‌ماسی ده‌ركرد.