چین بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ مانۆڕ و مه‌شقی سه‌ربازی له نزیك تایوان ده‌كات، ئه‌مه‌یش به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ دوورگه‌كه، ویلیا‌م لای سه‌رۆكی نوێی تایوان، جوداخوازه و له‌لایه‌ن شی جین پینگ سه‌رۆكی چینه‌وه ڕه‌تكراوه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی ئایار پێگه‌ی ''
BBC'' بڵاوی كرده‌وه، دوای سێ ڕۆژ له ده‌ستبه‌كاربوونی ویلیا‌م لای سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵبژێراوی تایوان كه به جوداخواز له چینی ناوه‌ندی ناسراوه، په‌كین سه‌رۆكه‌كه‌ی وه‌ك مه‌ترسیدار و سه‌ربه كێشه ناوزه‌ند كرد، ئێسته‌ش به بڕیاری شی جین پینگ سوپای چین ده‌ستی كردووه به مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری تایوان.
لای خۆیه‌وه تایوان ناڕه‌زایه‌تیی له‌باره‌ی مه‌شقه‌كانی چین له نزیك دوورگه‌كه ده‌ربڕی، تایوان پێی وایه، ئه‌و گرژییانه‌ی كه په‌كین به نیازه هه‌ڵیان بگیرسێنێت، شه‌ڕانگێزییه‌كی بێ بنه‌مایه.
جێی باسه چینی ناوه‌ندی دوورگه‌ی تایوان به به‌شێك له خاكی وڵاته‌كه‌ی داده‌نێت، خه‌ڵكی سه‌ربه دوورگه‌كه‌ش لكاندنه‌وه‌یان به چین ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
به‌مدواییه ویلیا‌م لای وه‌ك سه‌رۆكی تایوان گۆمه‌كه‌ی زیاتر شڵه‌قاندووه، چینیش ئاماده نییه ته‌ماشاكه‌ری تایوان بێت كاتێك سه‌رۆكێكی جوداخواز ڕابه‌رایه‌تیی ده‌كات.