له‌وانه‌یه به هه‌زاران ده‌نگده‌ری به‌ریتانی له ڕۆژی ده‌نگدان له یاریی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان بن له ئه‌ڵمانیا، ئه‌مه‌یش به‌هۆی دیاریكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی گشتیی به‌ریتانیا له چواری حوزه‌یران، كه مانگی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی یۆرۆی 2024ه له ئه‌ڵمانیا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23 ئایار پێگه‌ی ''
سكای نیوز'' بڵاوی كرده‌وه، بۆ دووه‌مین جاره له مێژووی ئینگلته‌را، ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی گشتی ده‌كه‌وێته هه‌مان ساتی به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانێتییه جیهانییه‌كانی تۆپی پێ، كه هه‌وادارێكی بێ شوماری له‌لای ئینگلیزه‌كانه‌وه بۆ خۆی ڕاكێشاوه.
دەیان هەزار بەریتانی لە ڕۆژی دەنگدان لە ئەڵمانیا دەبن
به‌گوێره‌ی ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی هه‌ریه‌ك له ئینگلته‌را و سكۆتله‌ندا له پاڵه‌وانێتیی یۆرۆی ئه‌مساڵ، له ڕۆژی چواری حوزه‌یران كه دوێنێ له‌لایه‌ن ڕیشی سوناك سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیاوه، وه‌ك ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی گشتی دیاری كرا، به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه به ده‌یان هه‌زار به‌ریتانی له ئه‌ڵمانیا ده‌بن بۆ ته‌ماشاكردنی یاریی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژارده‌كان دروست بكات.
به بڕوای زۆر له شاره‌زایان، سه‌ركه‌وتنی به‌ریتانیا له مۆندیالی 1966، كاریگه‌ریی هه‌بوو به‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هارۆڵد ویڵسۆن سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران هاته‌وه هه‌ڵبژاردن.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا سه‌ركه‌تنی ئینگلته‌را بۆ قۆناغه‌كانی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه و به‌ڕێوه‌چوونی یۆرۆی ئه‌مساڵ له هه‌مان ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی گشتیی به‌ریتانیا، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه دروست ده‌كات؟ به بۆچوونی زۆرینه‌ی چاودێران، پاڵه‌وانێتییه جیهانییه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت و پێشتریش نموونه‌ی له‌و جۆره هه‌بووه.