كۆڵۆمبیا به فه‌رمی باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ڕامه‌ڵا له به‌ره‌ی ڕۆژئاوای فه‌له‌ستین ده‌كاته‌وه و پێوه‌ندیی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین داده‌مه‌زرێنێت، جێی باسه دوێنێ هه‌ریه‌ك له ئێرله‌ندا و ئیسپانیا و نه‌رویج ددانیان به سه‌ربه‌خۆیی فه‌له‌ستیندا نا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی ئایار پێگه‌ی ''
جه‌زیره'' بڵاوی كرده‌وه، گوستاڤۆ پێترۆ سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا به فه‌رمی ددانی به سه‌ربه‌خۆیی فه‌له‌ستین نا و داوای كردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی كۆڵۆمبیای كردووه له ڕامه‌ڵا، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی كۆڵۆمبیا دوای ئه‌وه‌یه له سێی ئایار له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا، هه‌موو پێوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پچڕێنرا و باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه له ته‌لئه‌بیب داخرا.
جێی باسه به‌مدواییه به‌هۆی هێرش و كوشتاری سڤیلی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌زه، زۆر له وڵاتان ددانیان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینیدا ناوه، له ئه‌مه‌ریكای لاتین بێجگه له كۆڵۆمبیا، هه‌ریه‌ك له بۆڵیڤیا و چیلی پێوه‌ندیی دیپلۆماسی‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پچڕاندووه و ئاماده‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ.